خەڵکی نیشتمانپەروەری کوردستان!
ئەندامان و لایەنگرانی سازمانی خەبات ی کوردستان!
کادر و پێشمەرگە قارەمانەکان!
رێبەری وانەبێژی وانەی خۆراگری و ئەخلاق و راستگۆیی جەنابێ مامۆستا شێخ جەلالی هەرگیز نەمر، مامۆستای خەبات و تێکۆشان و دامەزرێنەری سازمانی خەبات ی کوردستان لە 30 پووشپەری 8 ساڵ لەمەوبەر روحی بەرزی بەرەو دوامەنزلگەی هەمیشەی کۆچی کرد و بۆ هەتا هەتایە مالئاوایی لێکردین.
مامۆستا ئەستێرەیەکی پڕشنگدار لەئاسمانی کوردستان بوو کە بە بەرنامە و گووتار و کردەوە یان بوونە هیمای قوربانیدان و تێکۆشان و قیبلەی هیوا و ئاوات و سونبولی خۆراگری و بەرخودان و جێی شانازی و گرینگی پێدانی نەتەوەی زوڵم لێکراوی کورد لە کوردستانی ئێران.
جەنابی مامۆستا مەکۆی مەعریفەت و زانین و تێگەیشتن بوو و ئاوابوونی ئەو خۆرە پڕتیرێژە یەکجار دڵتەزین و زیانبار بوو، بەلام رەورەوەی ژیان ناوێستێ و ئەگەر چی مامۆستا بۆ هەمیشە مالئاوایی لێکردین ، بەلام هزر و روانگە و هەڵویستەکانی مامۆستا لەناو نەچوون و بە سەدان لاپەرە لە ئەزموونی ژیان و خەباتی بۆ بە جێ هێشتووین. یادی مامۆستا هەمیشە لە دڵماندایە و بیر و ئەندێشە و راسپاردەکانی دەکەینە چۆلەچرا و رووناک کەرەوەی رێبازی خەباتمان لەپێناو رزگاریی نیشتمانی بەندکراومان.
مامۆستا هەر لەسەرەتای لاویەتی دا تێکەڵ بە غەم و ئازارەکانی میللەتەکەی بوو و هەتا دوایین هەناسەکانی لە تێکۆشان و خزمەت بە گەل و نیشتمانی نەویستا. وێستگەکانی ژیانی سیاسی مامۆستای نەمر لە ناو خاوخیزانەکەی دەست پێدەکات و لە ژێر چاودێری و رێنوینی باوکێکی قازی و شارەزا لە سیاسەت و دەرد و ئازاری میللەت کەسایەتی بەرێزیان شکڵ دەگرێ و لەتەمەنی ١٨ ساڵیەوە یەکەمین هەنگاوێ بەکردەیی بۆ خزمەت بە نیشتمان دەهاوێژی و وێرای جەنابی مامۆستا شێخ عیزەدین حسێنی برای و بەهاندانی ٢ کەسایەتی شۆرشگیری ناوچەی موکریان پەیوەستی ریزەکانی کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد دەبێ و سوێندی نەتەوەیی بۆ خزمەت بە گەل و نیشتمان دەخوا.
لەماوەی ساڵەکانی ١٣٢٤ تا ١٣٥٧ بەهۆی زاڵبوونی هەڵ و مەرجی لەرادەبەری سەرکوت و فشاری رژیمی پاشایەتی بەشێوەی نەهێنی ئەرکە نەتەوەییەکانی بەجێ دێنێ و داڵدە و پشت و پەنای شۆرشگێران دەبێ و بۆبەرزراگرتنی هەستی نەتەوایەتی لەناوجەماوەر هەڵدەسوورێ و لەوپێناوەدا دەیان جار تووشی مەترسی و لێپێچینەوەی مەئمورانی دەوڵەتی پاشایەتی دەبێتەوە.
ئاکار و هەڵس و کەوت و لێدوانەکانی مامۆستا دەبێتە هۆی ئەوە کە لەنێو خەڵکدا بەسیمایێکی شۆرشگێر و ریب٠Žەرێکی لێبراو وخەباتکار بناسرێ و متمانەی جەماوەر لەشارە جیاجیاکانی کوردستان وەدەست بێنێ، هەر بۆیە لە بەرەبەری گەرم بوونی خەبات دژی رژیمی شاهەنشاهی، جەنابی مامۆستا سەیید جەلال چالاکیەکانی بەرفراوانتر دەکا و چاونەترسانە و راستەوخۆ دەست دەکا بە دژایەتی رژیمی شا و بە ووتارەکانی لەمیتینگەکان و لەبۆنە جیاجیاکان هێرشی سەخت دەکاتە سەر دەسەلاتی شا و رژێمە گەندەڵەکەی و کورەی خەبات دژی پێکهاتەی دەسەلاتی دیکتاتۆری گەرمتر دادێنێ و سەرکردایەتی شۆرشی دژی سەڵتەنەتی لەشاری بانە دەگرێتە ئەستۆ و بەهۆی کەسایەتی خۆشەویستی و متمانەی گشتی ئەرکی رابەریایەتی جەماوەری دەخریتە ئەستۆ و لەئاکامدا کونترۆڵی شار دەکەوێتە دەستی جەماوەر و شۆرشگێران.
لەدوای هاتنەسەرکاری خومەینی و پێکهاتنی هەیئەتی نوێنەرایەتی کورد و شکل گرتنی رێکخراو وحیزبەکان، مامۆستا سەیید جەلال الدین لەوقۆناغەدا خۆی لەناو رێکخستنی دەفتەری مامۆستا شێخ عیزەدین حسێنی براگەورەکەی دەبینێتەوە و وەک ئەندامێکی دەفتەری مامۆستا شێخ عیزەدین کەلەسەرانسەری کوردستان خاوەن رێکخستن بوو، کار دەکا و جەماوەری شارەکانی کوردستان لەهەل و مەرجی کوردستان و داواکانی ئاگادار دەکاتەوە و تەبلیغی کوردایەتی دەکا.
مامۆستا سەیید جەلال کە وەک رێبەرێک هەرەکاریگەر لە کوردستان دەردەکەوێ و بەهۆی لێهاتوویی و پشتیوانی و متمانەی لەرادەبەدەری جەماوەریی دەتوانێ کاریگەری زۆر باش دابنێ لەسەر رەوتی جولانەوەی کورد، لەوسەردەمە بەمەبەستی رێکخراوتر کردن ریزەکانی کورد و خستنە ناوچوارچێوەی هەوڵەکانی لەتەشکیلاتێکی مونەزەم و بەفیرۆ نەدانی وزە و پوتانسیلی بەشێکی زۆر لەجەماوەری کوردستان و چەندین فاکتەری دیکە بەرێزیان بیر لەدامەزراندنی رێکخراوێکی نەتەوەیی دەکەنەوە و لە ئاکامدا لە ٥ی خەرمانانی ١٣٥٩ دا بەردی بناغەی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران دادەمەزرێنێ و و بە وزە و تینێکی تر و لەقاڵبی رێکخراوێکی سیاسی و نەتەوەی خەباتی گەلی کوردی بەرەوپێشەوە دەبات.
هەستی لەرادەبەردەری نەتەوەیی لە جەنابێ مامۆستا سنووری هەڵسووران و تێکۆشانی بەرێزیانی لە کوردستانی ئێران دەرباز کرد و گەیاندیە بەشەکانی تری کوردستانیش و بەدەیان جار لەپێناو مەسڵەحەت و قازانجی کوردستانیان و بەتایبەت کوردستانی عێراق خۆی خستە مەترسیەوە. ئەو هەستە لێوانلێو لەنیشتمان خۆشەویستیە روحێکی بوێرانەی لە مامۆستای نەمر گەشە پێدابوو وبەو پەری سەربەرزییەوە خزمەتی بەگەل و نیشتمان و نەتەوەکەی کرد.
سەداقەت و راستگۆیی لە تایبەتمەندییە دیارەکانی مامۆستا بوو و ئەو تایبەتەمەندییە سێبەری بەسەر هەموو رەهەندەکانی ژیانی سیاسی مامۆستا دا کشاندبوو و لە حەقیقەتدا چەندە پێویستە رێبەرانمان بە زانست و مەعریفە و ئەزموون تەیاربن زیاتر لەوە پێویستە خاوەن ئەخلاق و رەوشتی بەرز بن و ئەگەر بانگەوازی رەواترین خەبات و باشترین سیستەمی حوکمرانیی بکەی کاتێک رەوشتی بەرز و راستگۆیی بوونی نەبی، هەوڵەکان تەنیا لە چوارچێوەی شوعار و وتە دا خۆی دەبینیتەوە. پێناسەی ماموستا بۆ کاری سیاسی و خەبات بریتی بوو لە سەداقەت و راستگۆیی و لێبراویی و فیداکاری و خۆنەویستی و هەست بە بەرپرسایەتی. ماموستای نەمرمان هەرلەسەرەتای تێکەڵبوون بەکاروباری سیاسی بەو تێروانینەوە دەستی پێکرد و هەر بەو تیروانینەش ماڵئاوایی لە رێزی خەباتکاران و کاری سیاسی کرد.
کۆمەلانی خەڵکی کوردستان!
ئەندام و لایەنگرانی سازمانی خەبات!
مامۆستای نەمر یەکێک لەو کەسایەتی و رێبەرە کاریزمایانە بوو کە هەموو هەولێکی بۆ وەسەریەکخستنەوەی توانای هێز و لایەنە سیاسیەکانی کورستان بوو و رووخانی دەسەڵاتی ئاخوندان و شادبوونەوە بە وەڵاتی ئازیز گەورەرترین خەونی بەرێزیان بوو و لە پێناوەشدا لە سەرجەم نووسین و وتەکانی دا ئەو راستیە رەنگدانەوەی هەیە و بیرکردنەوە و بەرنامەی سیاسی جەناب مامۆستا بۆ ئیدارە و چۆنیەتی کارکردنی هیز و جەریانە سیاسیەکان لە وتەکانی لە دوایین کۆنگرەی سازمانی خەبات ی کوردستان بە جوانی ئاماژەی پێدراوە و باس لەوە دەکات کە گەورەترین خەباتی ئێمە خەباتی نەتەوەیی و رزگاری ئەو میللەتەیە و لە پاش ئازادبوونی نیشتمان لە پارلەماندا هەر جەریانێکی سیاسی بە پێی پانتایی پێگەی سیاسی خوی درێژ بە هەوڵ و چالاکی خوی دەدات و دەفەرمووێ ئەو کوردستانە ئی هەموومانە و هەمومان تێدا دەژین و باشترین جۆری موبارزە خەباتێکە کە هەموو تاکەکانی کوردستان بە ئی خوی بزانن و بەشدار بن تێیدا.
مامۆستای نەمر دنیاێک ئەزموون و راسپاردەی دروست و شیاوی بۆ بەجێ هیشتووین کە جێبەجێ کردنی ئەو راسپاردە و ئەزموونانە بۆ گەیاندنی کەشتی خەبات و تێکۆسانی میللەتەکەمان بە کەناری ئارامی و تەناهی تەواوە.
ئەرک و زەرورە لە سەر رێبواری رێگەی جەنابی مامۆستا کە ژیان و بەسەرهاتی مامۆستای رێبەرمان بکەنە وانەی ژیان و ئەزمونەکانی بکەنە چۆڵەچرای رووناککەرەوەی رێگەی خەبات و تێکۆشان و لە هەلسوورانی هەمەلایەنە بۆ سەرخستن و پێش خستنی یادگارەکەی مامۆستای هەمیشە لە یاد ، قوتابخانەی نیشتمانپەرەوەری و فیداکاری خەبات هەموو هەولێک وەسەر یەک بخەن.
لە یادی هەشتەمین ساڵی کۆچی دوایی جەنابی مامۆستا سەیید جەلال حسێنی درود و سلاو دەنیر٠Žین بۆ روحی پاک و بەرزی رێبەری پایەبەرز و هەمیشەییمان و لەم بۆنەدا پەیمان وەفاداری بە روحی بەرێزیان و سەرجەم شەهیدان دووپات دەکەینەوە کە تا دوایین هەناسەمان رێبواری رێگەیان بێن و لە پێناو ئازادی و سەربەستی میللەتەکەمان لە تێکۆشان دابین.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
کومیتەی ناوەندی
30ی پووشپەری 1397