هەیئەتێکی سازمانی خەبات سەردانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانی کرد.
هەیئەتێکی سازمانی خەبات سەردانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانی کرد.
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١ی گەلاوێژی ١٣٩٧ی کۆچی خۆری، شاندێکی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرەستیی سەید "کامیل نوورانی فەرد" ئەندامی دەفتەری سیاسیی سەردانی دەستەی کارگێریی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان کرد و لە لایەن هەیئەتێکی حیزبی دیموکراتەوە بە سەرپەرەستیی "محەممەد نەزیف قادری" ئەندامی دەستەی کارگێڕیی ئەو حیزبەوە پێشوازییان لێکرا.
لەو سەردانەدا، دوو لایەن لەسەر کۆمەڵێک پرسی سیاسی و پێوەندیدار بە کوردستانی ئێران، ئاڵۆگۆڕە سیاسییەکانی ئێران، هەڕەشەکانی رژیم لە ئۆپۆزیسیۆنی کوردی لە ئێران و ئەرکی سیاسی و نەتەوەیی لایەنە سیاسییەکانی ئەو بەشەی کوردستان ئاڵوگۆڕی بیرورایان کرد .
لە کۆتاییدا لەسەر پێوەندی دۆستانە و هاوکارییەکانی هەر دوو حیزب جەخت کرایەوە.