سیاسەتی تیرۆر و رەشەکوژی یەکێک لە پێناسە و سیاسەتە نەگۆرەکانی سیستەمی کۆماری ئیسلامی ئێران بووە و بە درێژایی مێژووی دەسەڵاتداریەتی ئەو مێتۆد و شێوەیەی لە دژی نە
سیاسەتی تیرۆر و رەشەکوژی یەکێک لە پێناسە و سیاسەتە نەگۆرەکانی سیستەمی کۆماری ئیسلامی ئێران بووە و بە درێژایی مێژووی دەسەڵاتداریەتی ئەو مێتۆد و شێوەیەی لە دژی نەیاران و دژبەرانی خۆی بەکار بردووە و لە مێژوو دا نمونەی زۆر دیار لە بردنە پێشەوەی ئەو سیاسەتە هەیە کە دەتوانین ئاماژە بە تێرۆری ئەندامانی کۆمەڵە و سازمانی خەبات و حیزبی دیموکرات بکەین کە لە ساڵی ١٩٩١وە تا ئێستا زیاتر لە ٣٥٠ کەسی لە ئەندامانی ئەو حیزبانە لە رێگەی تۆڕە تیرۆریستەکانیەوە لە عێراق و هەرێمی کوردستان تیرۆر کردووە.
لەنمونەی دیاری تر دەتوانین ئاماژە بە ساڵی ١٩٩٦ بکەین کە بە هێزێکی سەدان کەسی سپای پاسداران بە چەکی قورس سنووری هەرێمی کوردستانی عێراقی بەزاند و کەمپی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کە شوێنی نیشتەجێ بوونی ژن و منداڵە بەر ئاوری تۆپخانە و چەکە قورسەکانی دا و بنەماڵەکانی ئاوارەی شاری هەوڵیر کرد و زیانێکی زۆری بەو خەڵکی بێ چەک و کەمپەکەیان گەیاند.
لە ٣ ساڵی رابردوویشدا چەندین تاوانی تیرۆریستی و بۆمب دانانەوە لەسەر بنکەکانی ئەو حیزبانە بەڕێوە چووە کە لە ئاکامدا کۆمەڵێک خەڵکی بێ تاوان کوژراو و بریندار بوون و هەروەها چەندین پێشمەرگەی قارەمانیش شەهید بوونە کە دیارترینیان کردەوەی ترۆریستیەکەی بەردەم بارەگای حیزبی دیموکراتی کوردستان بوو کە تێیدا 7 پێشمەرگە شەهید بوون .
تۆپباران و مووشەکبارانی سنووری نێوان کوردستانی ئێران و عێراقیش وەک یەکێک لە رێگەکانی زیانگەیاندن بە حیزب و لایەنەکانی کوردستانی ئێران هەمیشە پەیرەو کراوە و لەدواترینیان لە رێکەوتی ٢٦ی پووشپەڕی ١٣٩٧ی هەتاوی(١٧ی جولای ٢٠ ١٨) دوو پێشمەرگەی حیزبەکانی ئوپۆزیسیونی ئێران شەهید بوون.
هەموو ئەو راستیانە ئەو پەیامەمان پێ دەدەن کە لەبەرانبەر سیاسەتە شەرئەنگێز و تێکدەرانەکانی رژیمی ئێران نابێ غافڵ بین و زیاتر لە هەر کاتێکی تر پێوستە بە وریاییەوە مامەلە بکەین لەگەڵ ئەو دۆخە نوێیەی دەسەڵاتی دیکتاتۆریەتی تاران تێی کەوتووە.
ئێستاش کە لە نێوخۆی ئێران دەنگی ناڕەزایەتی خەڵک سەبارەت بە سیاسەتە هەڵەکانی کۆماری ئیسلامی بەرز بووەتەوە، رێژیم بە مەبەستی چەواشەکردنی بیروڕای گشتی و راکێشانی سەرنجی ئەوان بۆ دەرەوەی وڵات، لە ئامادەکاری و پیلانی بەرفراواندایە بۆ هێرشکردن بۆ سنوورەکانی کوردستان بە مەبەستی زەربەوەشاندن لە هێزەکانی کوردی ئوپۆزیسیونی رێژیم و، پێکهێنانی تەقینەوە و ترۆر و تۆقاندنی ژن و منداڵی نێو کەمپەکانی نیشتەجێی ئەوان لە کوردستانی عێراق.
بۆ ئەو مەبەستە پرۆپاگەندەیەکی زۆری لە راگەیەنەکانی خۆی دەست پێکردووە بە مەبەستی خۆشکردنی زەمینەی ئەو هێرشە. نموونەکەی راپۆرتێکە لە ناوەندی خەبەری"تسنیم"ی سەر بە سپای پاسداران بڵاوی کردوەتەوە
ئێمە ٥ حیزبی ئوپۆزیسیونی کوردی ئێران کە لە (ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران) پێکەوە کاری هاوبەش دەکەین، داوامان ئەوەیە، وێڕای ئاگاداربوون لە پیلانی دەستدرێژیە بەردەوامەکانی رێژیمی تاران، هاوکاریمان بکەن بۆ پووچەڵکردنەوەی پیلانی دەستدرێژیکەرانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەر رێگەیەکی گونجاو، پێش ئەوەی ژمارەیەک خەڵکی سویل لە سنووری کوردستان یان لە کەمپەکانی کوردە ئاوارەکانی ئێران هەڵکەوتوو لە هەرێمی کۆردستان ببنە قۆربانی هەر بۆیە
بۆ ئەو مەبەستەش روو لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆنسولی وەڵاتان لە هەرێمی کوردستان و حکوومەتی هەرێم دەکەین لە هەر جۆرە هاوکاریی و پالپشتیەکی مەعنەوی درێغی نەکەن و پشتیوانمان بن.
ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران
26/7/2018