هەیئەتێکی سازمانی خەبات لە وەڵاتی نۆروێژ بەشداری لە سمینارێکدا کرد کە بەبۆنەی یادی 29 ساڵەی تیرۆری دوکتور قاسملوو سکرتێری پێشووی حیزبی دیموکرات بەرێوەچوو
هەیئەتێکی سازمانی خەبات لە وەڵاتی نۆروێژ بەشداری لە سمینارێکدا کرد کە بەبۆنەی یادی 29 ساڵەی تیرۆری دوکتور قاسملوو سکرتێری پێشووی حیزبی دیموکرات بەرێوەچوو
رۆژی شەممە 30ی پووشپەڕی 1397ی هەتاوی، لەسەر بانگهێشتی کۆمیتەی گشتی حیزبی دیموکراتی کورستان، هەیئەتێکی سازمانی خەبات پێکهاتوو لە بەرێزان عەلی بەهرامی
بەرپرسی رێکخستنەکانی دەرەوەی وەلات و کاک مەحمود یوسفی بەرپرسی پێوەندیەکانی کۆمیتەی نۆروێژی سازمان بەشداریان لە سمینارێکدا کرد کە بەبۆنەی ٢٩مین ساڵرۆژی تیرۆری دوکتور قاسملو سکرتێری پێشووی حیزبی دیمۆکرات بۆ بەرێز خالید عەزیزی ئەندامی رێبەری حدک رێکخرابوو.
لە باسەکەیدا عەزیزی ئیشارەی بە چۆنیەتی تیرۆر کردن و هەوڵەکان بۆ وەگەرخستنەوەی پەروەندەی تیرۆری ویەن لەلایەن رژیمی ئێران و بە تاوانبارکردنی رژیم لەو کەیسەدا و مەحکوم کردنی لەلایەن دادگای ئوتریش و مەحکوم کردنی سەرانی رژیم لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیەوە کرد.