بەپێی هەواڵی سەرچاوە ئاگادارەکان، دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئامریکا بۆ روبەرووبونەوە لەگەڵ ئێران بە دوای یەکگرتووییەکی سیاسی بە بەشداری عەرەبستان ،ئیمارات ،قەت
بەپێی هەواڵی سەرچاوە ئاگادارەکان، دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئامریکا بۆ روبەرووبونەوە لەگەڵ ئێران بە دوای یەکگرتووییەکی سیاسی بە بەشداری عەرەبستان ،ئیمارات ،قەتەر ،بەحرەین ، عەمان ،کووەیت ،میسر و ئوردنە
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەری رۆیتەرز: چوار سەرچاوەی ئاگادار وتویانە کۆشکی سپی بە هیوای ئەوەیە لەگەڵ ئەم وڵاتانە هاوکاری زیاتر لەپێوەند بە بەرگری موشەکی و پەروەردەی سەربازی و روبەروبونەوەی لەگەڵ تروریزم هەبێت، لەهەمانکاتدا بە دوای پەڕەپێدانی پەیوەندی ئابوری و دیپلوماتیکی خۆی لە ناوچەکەدایە.
هەروەها رۆیتەرز دەڵێت، ئەم گەڵاڵەیە کە پلەبەرزەکانی کۆشکی سپی و وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناوەراست بەناتۆی عەرەبی ناوی دەبەن،دەتوانێت ببێتە هۆی ئاڵوزی زیاتر لەنێوان ئامریکا و وڵاتانی عەرەبی ناوچە لەگەڵ ئێران .
بە پێی وتەی سەرچاوەیەکی ئامریکایی، بیرۆکەی رێکخستنی پەیمانی پاراستن یەکەم جار لە ساڵی رابردو لە سەفەری دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئامریکا لە لایەن ریاز بووە ،بەڵام ئەوکاتە هیچ بریارێکی لەسەر نەدراوە. ئێستا دووبارە لەهەوڵی پێکهاتنی یەکگرتویی دژ بە ئێرانن،سەرچاوەی ئاگاداری عەرەبی ئەم بابەتەیان پشت راست کردوە. وتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی کۆشکی سپی بە رویتەرزی وتووە : Mesa وەکوو کۆسپێک لەبەرانبەر دەسدرێژی ترۆریزمی ئێرانە و ئاسایش بۆ خۆرهەڵاتی ناوەراست دێتەوە .
ئامریکا، عەرەبستان سعودی و ئەمارات ، ئێران تاوانبار دەکەن بە ئاڵۆز کردنی ناوچەکە، رەخنەیان گرتووە لە هەڕەشەکانی رژیمی ئێران دژ بە ئیسراییل.