دوابەدوای بریارەکەی ترامپ و هەڵوەشاندنەوەی بەرجام، وڵاتانی ئورووپایی بەردەوامن لەسەر هێنانەدەرەوەی شیرکەتە بازرگانیەکانیان لە ئێراندا و یەک لەدوای یەک شیرکەتە
دوابەدوای بریارەکەی ترامپ و هەڵوەشاندنەوەی بەرجام، وڵاتانی ئورووپایی بەردەوامن لەسەر هێنانەدەرەوەی شیرکەتە بازرگانیەکانیان لە ئێراندا و یەک لەدوای یەک شیرکەتە دیارەکانی وەڵاتان لە ئێران دێنە دەرەوە لەترسی تەحریمەکانی ئامریکا
بەپێی راپۆرتی تەسنیم و لەزمان بلۆمبێرگەوە: بەرێوەبەرایەتی شیرکەتی ماشین سازی رێنۆی فەرەنسی، لە کۆنفرانسێکی ویدیۆی بە لێکدەرەوانی گوت: شیرکەتەکەمان بۆ پەیرەویکردن لە بریارەکەی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئامریکا، چالاکیەکانی لە ئێراندا رادەگرێت.
ناوبراو هەروەها گوتیشی، ئێمە بەدوای دەرفەتی زیاترەوەین بەتایبەت لە ئافریقادا، بۆ ئەوەی لەرێگەی دروستبوونی گەشەی بەهێز، دەرفەتە لەدەست چووەکان لە بازاری ئێراندا قەرەبوو بکەینەوە.