رۆژی یەکشەممە رێکەوتی 7ی گەلاوێژ، دو کچی مێرمنداڵی تەمەن 16و 17 ساڵە خۆیان کوشت
رۆژی یەکشەممە رێکەوتی 7ی گەلاوێژ، دو کچی مێرمنداڵی تەمەن 16و 17 ساڵە خۆیان کوشت
ئەو دو کچە بەناوەکانی مریەم رۆستەمی، تەمەن ١٧ ساڵ و خەڵکی گوندی زەعفەران، نووشین رۆستەمی، تەمەن ١٦ ساڵ و خەڵکی گوندی قەڵخانی سەرپێڵی زەهاو، بەهۆی فشارێکی زۆری دەرونی و خراپی و سەختی ژیانیان لە دوای بومەلەرزەکەی سەرپێلی زەهاو، دەستیان داوەتە ئەو کارە.
هەواڵدەری هەنگاو: سەرچاوەیەکی ئاگادار و نزیک لە بنەماڵەی ئەوو دوو کچە مێرمنداڵە وتویەتی کە ئەو دوو کچە لە ڕێگای خواردنی حەب و لە ماوەی کەمتر لە چەند کاتژمێر کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
ناوبراو لە درێژەدا وتی کە مریەم و نووشین لەماوەی چەند حەفتەی ڕابردوودا بە هۆی گوشاری دەروونی کە هۆکارەکەی ژیانی سەخت و پڕ ئازاری دوای بوومەلەرزە بووە، تووشی خەمۆکی ببوون.