یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

پەیامی نەورۆزی رێزدار کاک بابەشێخ حسێنی بەرێوەبەری گشتی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران

پەیامی نەورۆزی رێزدار کاک بابەشێخ حسێنی بەرێوەبەری گشتی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
سازمانی خەبات

هاونیشتمانیانی تێکۆشەر
کەس وکاری سەربەرزی شەهیدان
پێشمەرگە قارەمانەکان
زیندانیانی خۆراگر

 بە بۆنەی هاتنی نەورۆزو ساڵی نوێی کوردی و ساڵی 1395 کۆچی گەرمترین پیرۆزباییتان پێشکەش دەکەم .هومێدوارم ساڵی هاتنە دی ئاواتەکانی گەلی چەوساوەی کوردستان و تێکرای خەڵکی ئێران بێ‌.
لە کاتێکدا نەورۆز و ساڵی نوێ‌ جێژن دەگرین کە ناوچەی خۆرهەلاتی ناوەراست لە خراپترین هەلومەرجی سیاسی و کۆمەلایەتیدایە. لە چەندین وولاتی ناوچەکە شەڕی ماڵوێرانکەر لە ئارادایە و کەم رۆژ هەیە بە دەیان منداڵ و ژن و پیاوی بێ‌ تاوان نەکوژرێن و هەزارانی دیکەش بریندار نەبن.
لە وولاتی سوریە، بە هۆی پێداگری بەشار ئەسەدی دیکتاتۆر بۆ  مانەوی لە سەر دەسەڵات و پشتیوانی رژیمی ئاخوندی ئێران لەو رژیمە دڕندەیە  جەنگێکی خوێناوی ماڵوێرانکەر لە ئارادایە. جەنگی ناوخۆیی لە سوریە بە هۆی سیاسەتی نادروست ویەک بان و دوو هەوای حکومەتە بە هێزەکانی جیهانی و رکابەری زلهێزەکان بۆ بە جێ‌ گەیاندنی مەسڵەحەتە سیاسیەکانیان تا دێت زیانبارتر دەبێ‌ و قوربانی و ماڵوێرانی زیاتری لێ‌ دەکەوێتەوە.ئاشکرایە دوکەڵ و زیانەکانی ئەو جەنگە لە پێش هەموواندا خەڵکی سوریەو گەلانی دیکەی ناوچەکە دەگرێتەوەو لە دواییشدا زیانەکانی ئەو جەنگە  تێکرای جیهانی گرتۆتەوە.

بێگومان ئەگەر کۆمەڵگای جیهانی بە تایبەت وولاتە خاوەن هێزەکان بە هەست کردن بە بەرپرسایەتی هەنگاویان هەڵگرتایە هیچ کات کێشەی سوریە نەدەگەیشتە ئێستا و کارەساتی مرۆیی لەو وولاتە ئەوەندە جەرگ بر٠Ž نەدەبوو. ئاشکرایە ئەگەر بە زوویی رژیمی بەشار ئەسەد لە ناو نەچێ‌ و دەستی رژیمی ئاخوندی لە کێشە ناوچەییەکان کورت نەکرێتەوە، مەودای ئەو جەنگە بەرینتر دەبێتەوە،هەر وەک  لە ئێستادا چەندین وولاتی عەرەبی تووش جەنگ بوون، ئەگەری زۆرە وولاتانی زیاتر روبەروی جەنگی ناوخۆیی ببنەوە.

هاونیشتمانیانی خۆراگر:

وەک  ئاگادارن ساڵی رابردوو ساڵی سەرهەڵدانی ئاڵۆزی سیاسی نوێ‌ بوو، هەروەها ئەو کێشە سیاسی و جەنگە ناوچەییانەی لە ئارادا بوون نەک هەر چارەسەر نەکران بەڵکوو بەرینترو مەترسیدارتر بوونەوە. بە کورتی دەکرێ‌ بڵەین ساڵی 1394 کۆچی خۆری ساڵی قەیرانەکان و ئاڵۆزییە سیاسیەکان بوو. ساڵی رابردوو جینایەتو مرۆڤ کوژی هەموو سنورەکانی تێ‌ پەراند. بە پێ‌ بەراوردەکان ساڵی نوێ‌ هەروەک ساڵی رابردوو قەیران و ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکەدا کۆتایی پێ‌ نایەت بەم هۆیانەی خوارەوە.
 یەکەم: وولاتانی خاوەن هێزی جیهانی جیددی نین لە چارەسەر کردنی قەیرانەکان و لە بوونی ئەو قەیرانانە لە بەرژەوەندی و قازانجی خۆیان کەڵک وەردەگرن.
دووهەم: دەستێوەردانەکانی رژیمی ئێران لە وولاتانی ناوچەکەو هەوڵ بۆ دروست کردنی کۆبەندی  وبەرەیەکی ناوچەیی لەگەڵ لوبنان و سوریەو عێراق  کێشەکانی زیاتر کردوە و تەنانەت کار بۆ گۆڕینی حکومەت لە بەحرین و  یەمەن دەکات. 
وەک دەردەکەوێ‌ کۆمەڵگای جیهانی لە حاست ئەو سەرەرۆیانەی رژیم وەک پێویست هەنگاو هەڵناگرن.بەلام جێگەی دڵخۆشیە کە بەرەییکی ناوچەیی لە نێوان چەندین وولاتی عەرەبی لە بەرانبەر   سەرەرۆییەکانی رژیمی ئاخوندی  بە سەرۆکایەتی عەربستانی سعودی پێکهاتوە و زۆر بە جیددی کار بۆ کورت کردنی دەستی رژیمی ئێران دەکەن لە ناوچەکەدا.
بەو هومێدەی  کۆمەڵگای جیهانی زیاتر لەوە  بێ‌ دەربەست نەبێ‌  لە حاست روداوەکانی ناوچەکەو دەست تێوەردانەکانی رژیمی ئاخوندی تا قەیرانەکان لە ساڵی رابردوو گەورەترو ئاڵۆزییەکان مەترسیدارتر نەبن.

 رێبوارانی رێگەی ئازادی 
خەڵکی تێکۆشەری کوردستان

وەک ئاگادارن  رژیمی ئاخوندی لە کۆتایی ساڵی رابردوودا هەڵبژاردنی مەجلیسی خوبرەگانی رێبەری و مەجلسی شورای ئیسلامی وەرێخست. ئەو شانۆگەریانە ئەو راستیە حاشاهەڵنەگرەی کە رژیمی ئاخوندی دژی ئازادی و دیموکراسی و هەڵبژاردنی ئازادەو بە شێوەیەکی دیارتر سەلماندەوە. دەرکەوت ئاخوندان تەنیا بە مەستی فێڵ و چاوبەست بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی دەسەلاتەکەیان دەست دەدەنە گاڵتەجاری بە ناوی هەڵبژاردن.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران بە هەڵسەنگاندنی دروست لە رژیمی دەسەلاتداری ئێران، ئەو رژیمەی کە کوشتن و پێشێل کردنی مافەکانی مرۆڤ و  بێ‌ رێزی کردن و ب٠Žی ماف کردنی ژنان لە سەرەکی ترین بەرنامەکانی کارکردن و قانوونەکانیەتی تەنیا بە شیاوی ئەوە دەزانێ‌ کە بە جیددی ترین شێوەو بە هەر رێگەێەکی مومکین خەباتی لە بەرانبەردا بکاو بۆ رووخان و لە ناوچوونی چالاکانە تێ‌ بکۆشین‌. لە گەڵ ئەو راستیەی کە جەنگ و ئاڵۆزی و کێشە بە زیانبار بە کۆمەڵگای کوردستان بە تایبەت و ئێران بە گشتی دەزانین،و پێمان وایە رژیمی ئاخوندی لە بوونی ئاڵۆزی و دروست کردنی قەیران بە مەبەستی بەلارێدا بردنی رای گشتی خەڵک و درێژکردنەوەی تەمەنی حکومەتەکەی کەڵک وەردەگرێ‌، بەو پێ‌ یە خەبات و بەربەرەکانێ‌ لە بەرانبەر حکومەتی ئاخوندی بە ئەرکی نیشتمانی و نەتەوەیی و ئایینی و مرۆڤایەتی دەزانین. خەباتی سیاسی شۆڕشگێرانە لە بەرانبەر ئەو رژیمە سەرەرۆیە پیرۆزترین شۆرشی ئازادیخوازانەیە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا.لە سەر ئەو بنەمایە هەر هەنگاو کارکردێک لە لایەن هەر دەسەڵات و هێز و جەریانێکەوە و لە ژێر هەر ناوێک و بە هەر مەبەستێک کە رژیمی ملهور و دڕندەی ئاخوندی بۆ بەرژەوەندی خۆی کەڵکی لێ‌ ببینێ‌، راستەوخۆ و ناراستەوخۆ بە هاوبەشی تاوان و جینایەت و مرۆڤ کوژی ئاخوندانی دەزانین.

ئیمە نەورۆز و نوێ‌ بوونەوەی ساڵ و  وەرزی ژیانەوە دەکەینە هەوێنی دوبارە نوێ‌ بوونەوە و گەرمدا هاتنی شۆرشی رەواو بەرحەقی ئازادیخوازی، رێبوارانی رێبازی سازمانی خەباتی خوێناوی تێکۆشان بە ئەرکی پیرۆزو موقەدەس دەزانن و هیچ کەندو کۆسپێک ناتوانێ‌ کار بکاتە سەر ورەی بەرزو ئیمانی قوڵیان بە شۆرشی مافخوازانە. لە هەمانکاتدا داوا لە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەکەم هەر بەو روحەوە بەرەو پێشوازیی نەورۆز بچن و نەورۆز بکەنە هەوێنێک بۆ ئاشتی ناوخۆیی و پتەوتر کردنی رێزی نەتەوەیی و لە هەمانکاتدا قایم کردنی ئیرادەی گۆڕانی سیستەمی ناعادیلانەی زاڵ بە سەر کوردستان و ئێراندا. 
بەڵی نەورۆز و ساڵی نوێ‌ بۆ ئێمە تێکۆشەرانی رێبازی پیرۆزی کوردایەتی و ئازادیخوازی لە ریزەکانی سازمانی خەبات، هێمای بەرخودان و نەبەزی و نۆێ‌ کردنەوەی بریارمانە،بۆ شۆرشی بێ‌ پەڵەو خۆماڵیانە لە بەرانبەر ستەم و بێدادی دیکتاتۆری ئاخوندی.

هاونیشتمانیانی تێکۆشەر
ئەویندارانی ئازادی

زۆر خۆشحاڵم کە لە لایەن رێبەرایەتی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران پیرۆز بایی جێژن و نۆێ‌ بوونەوەی ساڵی تازەی کوردیتان پێشکەش دەکەم. لەم بۆنەدا بەڵین بە کەس و کاری سەربەرزی شەهیدان و هاونیشتمانیان دەدەینەوە کە وەک هەمیشە و باشتر لە رابردوو بەردەوام دەبین لە خەبات بۆ گەیشتن بە ئازادی و دڵنیاشین هاونیشتمانیانی دڵسۆزو غەمخۆرو نیشتمان خۆشەویست پشتگیری هەمەلایەنەی شۆرشی مافخوازانەو ئازادیخوازانەو سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێرانن.

لە گەڵ پیرۆزبایی دوبارەو شادی بە بۆنەی هاتنی نەورۆز و ساڵی نوێ‌

 

سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
 بەرێوەبەری گشتی
بابەشێخ حوسەینی
28ی رەشەممەی 1394


8 ساڵ و 8 مانگ و 5 ڕۆژ و 12 کاتژمێر و 35 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەیامی نەورۆزی رێزدار کاک بابەشێخ حسێنی بەرێوەبەری گشتی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران

پەیامی نەورۆزی رێزدار کاک بابەشێخ حسێنی بەرێوەبەری گشتی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران