پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

پەیامی رێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران بۆ هەشتەمین ساڵیادی کۆچی دوایی مامۆستا

پەیامی رێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران بۆ هەشتەمین ساڵیادی کۆچی دوایی مامۆستا

لاوانی خوێن گەرم و تێکۆشەر

خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان

خەڵکی خۆراگری کوردستان



هەشت ساڵ بەسەر کۆچی دوایی یەکێک لە سەرکردە دیارو رێبەرانی

نەتەوی کورد، مامۆ

 


لاوانی خوێن گەرم و تێکۆشەر


خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان


خەڵکی خۆراگری کوردستان


 


هەشت ساڵ بەسەر کۆچی دوایی یەکێک لە سەرکردە دیارو رێبەرانی 


نەتەوی کورد، مامۆستا سەید جەلالدین حسێنی،تێ‌ دەپەڕێ‌.


مامۆستا سەید جەلالدین سەرکردە و رێبەرێکی خۆشەویستی نێو جەماوەر، سەرکردەیەکی خەم خۆر و میهرەبان، مامۆستایەکی زانا، شارەزایەکی بلیمەت لە دینی ئیسلام، شاعیرێکی بەتوانا، زمانەوانێکی لێهاتوو، مێژوو زانێکی کەم وێنە بوو، کە سەلماندی خۆشی ژیانی ئازادی نەتەوەکەیەتی.


جەنابی مامۆستا سەرکردەیەکی لێهاتوو،جێگەی باوەڕی خەڵکی بە شەرەفی کوردستان بوو کە تا کۆتا ساتەکانی تەمەنی پێشڕەوی کردن، بەداخەوە کە لێرەدا دەرفەتی ئەوەمان نابێت کە باسی هەموو ئەو تایبەتمەندییانەی جەنابی مامۆستا بکەین.


مامۆستا سەید جەلالدین تەنها لە مینبەرەوە رێنوێنی خەڵکی نەکرد بەڵکو لەماڵا و لە هەر کۆڕو کۆبونەوەیەک وانەی شۆرشگێری و کوردایەتی فێری خوێندکارەکان و خەڵک دەکردو دژ بە دیکتاتۆری و زوڵم و نابەرابەری هانی دەدان.


هەر لەگەڵ دەست پێکردنی شۆرشی گەلانی ئێران دژ بە رژێمی پاشایەتی، مامۆستا سەیدجەلالدین پێشرەوی خەڵکی راپەڕیوی کوردستانی دژ بە زڵم و زۆرداری کرد و هەستی کوردایەتی و شۆرشگرێری لەناو دڵی خەڵکدا زیاتر بە تین کرد.


لە دوایی سەرکەوتنی شۆرشی گەلانی ئێران و هاتنە سەرکاری دەسەڵاتی خومەینی، مامۆستا سەید جەلالدین هەر زوو لە ماهییەت و مەبەستی دەسەڵاتی ئاخوندی تێگەیشت هەر زوو دژ بە پلان و بەرنامەی نامرۆڤانەی رژێمی ئاخوندی وێستایەوەو ئەم جارەش وەک پێشرەوێکی سیاسی شارەزا و جێی متمانە هاتە مەیدان و خەباتی دژ بە زوڵم دەست پێکرد و لە هەموو ناوچەکانی کوردستان خەڵکی دژ بە دەسەڵاتی رژێمی ئاخوندی هان دەدا و هەموو هەوڵیکی بۆ دابین کردنی ئازادی و مافەکانی نەتەوەکەی بوو.


دوای هێرشی رژێم بۆ کوردستان و سەپاندنی شەرێکی ناڕەوا بەسەر گەلی کوردا. لە 5ی خەرمانانی 1359 کۆچی خۆری،مامۆستای دڵسۆزو نیشتمانپەروەر، سازمانی خەباتی دامەزاند و دژایەتی زوڵم و دیکتاتۆرییەتی بۆ قۆناغێکی نوێ‌ دەست پێکرد و ئەم جارە بە دامەزراندنی سازمان خەڵکی هیوای گەورەتریان هەڵچنی و لاوانی خوین گەرمی وڵات پۆل پۆل پەیوەندیان بە ریزەکانی سازمانی خەباتەوە گرت بۆ درێژەپێدانی خەبات بۆ ئازادی.


بە پێویستی دەزانین ئاماژە بەو ڕاستیە بکەین کە مامۆستا سەید جەلالدین هەمیشە پاڵپشت و یارمەتیدەری لاوان بووە و لاوانی خوێن گەرمی وڵات لە دوور و نزیک هەمیشە تامەزرۆی ئەوە بوون کە بەخزمەت جەنابی مامۆستا بگەن و پەروەردەیەکی دروست لە خزمەت جەنابیان وەربگرن. هەروەها لاوانی خوێن گەرم و شۆرشگێر و لێنەبڕاوی سازمانی خەبات بەرهەمی پەروەردەی دروستی جەنابی مامۆستا و رێبازی پیرۆزی سازمانی خەباتن.


مامۆستا سەید جەلالدین حسێنی لە وتاریکیدا دەفەرمووێت ( نابێت بە ساڵێک و دوو ساڵ و دە ساڵ و پەنجا ساڵا دەبێت نەسلەها و نەسلەها بەدوای یەک دا هەتا گەیشتن بە ئاوات موبارەزە بکەن)، هەر ئەم باوەرەیە کە لاوانی شۆرشگێری ریزەکانی سازمانی لەسەر پەروەردە بووە و ئێمەش وەک لاوانی خاوەن باوەری ریزەکانی رێکخراوی لاوان و سازمانی خەبات لە هەشتەمین ساڵیادی کۆچی دوایی مامۆستا سەید جەلالدین پەیمان نوێ‌ دەکەینەوە کە دێژەپێدەری رێبازی پیرۆزی مامۆستا سەید جەلالدین 


حسێنی و سازمانی خەبات بین و هەتا گەیشتن بە ئاوات موبارەزەبکەین.


 


هەزاران درود و سڵاو بۆ رۆحی پاکی مامۆستا سەید جەلالدین حسێنی.


سەرکەوێ خەباتی ئازادیخوازی گەلی کورد.


 


بروخێ رژێمی ملهوڕی ئاخوندی.


6 ساڵ و 3 مانگ و 22 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 39 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەیامی رێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران بۆ هەشتەمین ساڵیادی کۆچی دوایی مامۆستا

پەیامی رێکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران بۆ هەشتەمین ساڵیادی کۆچی دوایی مامۆستا

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران