ئێران: هێڵی هەژاری زیاتر لە 3.5 میلیۆن تمەنە
ئەندامی ناوەندی بەرزی شۆراکانی کار بە باس کردنی ئەوەی کە کەمبوونەوەی هێزی کرینی کرێکاران دابەزینی ئابووری لە کۆمەڵگا زیاتر پەرە پێدەدا ووتی: لە 50 میلیۆن کەسی
ئەندامی ناوەندی بەرزی شۆراکانی کار بە باس کردنی ئەوەی کە کەمبوونەوەی هێزی کرینی کرێکاران دابەزینی ئابووری لە کۆمەڵگا زیاتر پەرە پێدەدا ووتی: لە 50 میلیۆن کەسی وەڵات نزیک بە 53 میلیۆن کەس لە کۆمەڵگای کرێکارن بەو هۆیەوە نەبوونی هێزی کرینی ئەوان دابەزینی ئابووری کۆمەڵگا پەرە پێدەدا. بە پێی ئیسنا ئەسلانی ئاشکرای کرد لە دۆخی ئێستا دا کرێکارێک رەنگە نەتوانێ لە مانگێک دا جارێک گۆشت بکرێ، لەبەر ئەوە مەودای هێلی هەژاری و هەڵاوسان قەیرانێکی گەورەی دروست کردووە. ئەو رەوتە ر٠Šکود و دابەزینی زیاتر و بیکاری زیاتری بەدواوە دەبێ. ناوبراو سەبارەت بە هێلی هەژاریش ووتی: پێش دەسپێکی ساڵێ 97 هێلی هەژاری لە شارە گەورەکان 2 میلیۆن و 800 هەزار تمەن تا 3 میلیۆن و 500 هەزار تمەن لەبەرچاو گیراوە و ئەوە لە کاتێکدایە کە کرێکارێک 1 میلیۆن و 200 هەزار تمەن حەقدەست وەردەگرن . ئەو مەودایە چۆن قەرەبوو دەکرێـتەوە ؟