هەواڵدەری ئیلنا بە ئاماژەیک بە دۆخی وڵات نوسی :ئەوەی ئەمڕۆ دەیبینین هەڵوەشانەوەی ژیانی کۆمەڵگایە .وەحید شەقاقی شرۆڤەکاری ئابوری ووتی :رێکۆرد شکاندنی نرخی دولار
هەواڵدەری ئیلنا بە ئاماژەیک بە دۆخی وڵات نوسی :ئەوەی ئەمڕۆ دەیبینین هەڵوەشانەوەی ژیانی کۆمەڵگایە .وەحید شەقاقی شرۆڤەکاری ئابوری ووتی :رێکۆرد شکاندنی نرخی دولار و سکە دۆخی کۆمەڵگای ئاڵۆز کردوە ،درزی گەورەی نێوان داهات و خەرجی خەڵک هۆکارێکە بۆ داخرانی بازاری ئێران ،بازار چۆوەتە نێو قۆناغێکی نوێ، کرێکاری ئێرانی بە داهاتی کەم کاری سەرەکی خوی بە جێ دێڵێ کە توانای کرینی لەبازار نەما پاشان بازاری کار قفڵ دەبێ ،ناوبراو لە وڵام بەو پرسیارە کە لەوانەیە نرخی دولار بێتە خوار یان لانی کەم بێتە ژێر دە هەزار تمەن ووتی :بە هۆی ئەوەی لە داهاتوو دڵنیا نین و دڵنیا نین لە بەرێوەبەڕایەتی ئابوری وڵات زۆر دوورە نرخی دولار بێتە خوار ،تاکاتێک ئەم کێشە لە بنەڕەت چارەسەر بکرێ بازار وەک پێشتری لێ نایتەوە .