کورە کوردێکی خەڵکی شاری مەریوان و دانیشتووی وڵاتی بریتانیا میداڵی بیرکاریی "فیلدز" بەناوبانگترین خەڵاتی بیرکاری جیهانی بردەوە. پرۆفسۆر "فەرەیدوون درخشانی"،
کورە کوردێکی خەڵکی شاری مەریوان و دانیشتووی وڵاتی بریتانیا میداڵی بیرکاریی "فیلدز" بەناوبانگترین خەڵاتی بیرکاری جیهانی بردەوە. پرۆفسۆر "فەرەیدوون درخشانی"، یەکێک لە مامۆستایانی لاو لە زانکۆی کەمبریج لە وڵاتی بریتانیا توانی میداڵی "فیلدز"، بە ناوبانگترین خەڵاتی جیهان لە بەشی بیرکاریدا بباتەوە. فەریدوون لە چەند وتەیێکدا دەلێ کورد بوون ئاسان نییە و هیوای خواستووە بە بردنەوەی ئەو خەڵاتە بزەی خستبێتە سەر لێوی 40 میلیۆن کورد. میداڵی فیلدز لە ساڵی ١٩٣٦ زایینی هەتا ئێستا لە لایەن دامەزراوەی فیلدز لە شاری تۆرنتۆ هەر چوار ساڵ جارێک بە دوو کەس هەتا چوار توێژەری ژێر تەمەن ٤٠ ساڵ کە لە بەشی بیرکاری لە جیهاندا کار دەکەن، دەرێت. فەرەیدوون درەخشانی(کۆچەر بیرکار) خەڵاتی ٢٠ ١٦ی ئەنجومەنی بیرکاریی ئامریکای ،وێڕای ٣ بیرکارزانی دیکە پێشکەش کراوە. ئەو خەڵاتە هەر دوو ساڵ جارێک بەو کەسانە دەدرێت کە لە بواری بیرکاریدا توێژینەوە دەکەن. کۆچەر بیرکار ساڵی ١٣٥٧ هەتاوی لە گوندی "نێ"ی سەربە شاری مەریوان چاوی بە دنیا هەڵێناوە و بڕوانامەی کارناسی لە زانستگەی تاران وەرگرتووە. ناوبراو قوناغی دوکتورای لە زانستگەی ناتینگهام لە بریتانیا تەواو کردووە و لە ساڵی ١٣٨٥وە وەک پرۆفسۆری بیرکاری لە زانستگەی کەمبریج دەستبەکار بووە. ئەو لاوە کوردە تا ئێستا لە ٢٠ وڵاتی جیهان، کۆبوونەوەی لەسەر دوایین دەسکەوتەکانی بیرکاری گرتووە.