خەڵاتی فیلدز بۆ بلیمەتی ماتماتیکی کوردی خەڵکی شاری مەریوان و دانیشتووی بریتانیا، بەڵام کوشتن و کۆلبەری بۆ بلیمەت مەریوانی لە ناوخۆ
کۆچەر بیرکار، کوردی خەڵکی
خەڵاتی فیلدز بۆ بلیمەتی ماتماتیکی کوردی خەڵکی شاری مەریوان و دانیشتووی بریتانیا، بەڵام کوشتن و کۆلبەری بۆ بلیمەت مەریوانی لە ناوخۆ
کۆچەر بیرکار، کوردی خەڵکی شاری مەریوان و دانیشتووی بریتانیایە و لە زانستگای کەمبریج وانە دەلێتەوە و شانازیی وەرگرتنی خەلاتیکی ناسراوی جیهانی بە ناوی (فیڵدز) ی کە وەک خەڵاتی نۆبڵی ریازی چاوی لێدەکرێ ، وەرگرت.
کۆچەر لە دایک بووی ساڵی 1356 لە شاری مەریوان تا قۆناغی کارناسی لە زانستگای تاران خوێندووە و لە ساڵی 1379 دەبێـتە پەنابەر لە وەڵاتی بریتانیا. ناوبراو لە وتووێژێکدا باس لەوە دەکات کە پێشتر کە وینەی براوانی خەلاتی فیلدزم بینیوە هیوام خواستووە کە چاوم پێیان بکەوێ و ئەو کاتە بیرم لەوە نەدەکردەوە کە رۆژێک دێمە دەرەوە.
بەڵام تاڵ و هەژێنەر چیرۆکی لاوانی کورد لە ناوی ئێرانە. ئەو لاوانەی کە تا ئاستی کارناسی دەخوێننن و بە هوی بێکاری و ستەم دەبێ خەریکی کاری پڕ مەترسی کۆڵبەری بن و هەروەک دەزانین کە هەموو حەوتووێک هەواڵی کوژرانی کۆڵبەرێک بە دەستی مەئمورانی هێزی ئینتزامی بڵاو دەبێتەوە. لەماوەی مانگی رابردوو 16 کۆڵبەر لە ناوچە مەرزییەکانی کوردستان لە لایەن هێزەکانی رژیمەوە شەهید و بریندار بوونە.
لاوێکی تری خەڵکی مەریوان بە خویندنی باڵا بەڵام بێکارو بە ناچاری سەرقالی کۆلبەری لە سنوورەکانی کوردستانە.با چیرۆکی هەژێنەری باقری ئەحمەدی وەبیر بێنینەوە کە بە هوی بێکاری رووی کردە کاری کۆڵبەری.
باقری ئەحمەدی ( لیسانسی ماتماتیکی وەرگرت و بە دوای ئەوەش لیسانسی بەرنامەرێژی شاری وەرگرت و تەنانەت لە تاقیکردنەوەی دکتۆرای ساڵی 1395 پلەی 12ی سەرانسەری ئێرانی وەرگرت. ئەویش وەک کۆچەر خەڵکی مەریوان و بە حەزێکی زۆری زانستی ماتماتیک.
چیرۆکی کۆچەر باس لە ئاکامی هەوڵی ئینسانێک لە کۆمەڵگاێکی کراوە و ئازاد دەکات و چیرۆکی باقریش خەڵاتی 40 ساڵ دەسەڵاتداریەتی رژیمی ئاخوندییە. 40 ساڵ گەندەڵی و دزی، 40 ساڵ بە تالان بردن و بە فیرۆدانی سەرمایەکانی ئێران ، 40 ساڵ دیکتاتۆریەت، 40 ساڵ زیندان و شکەنجە و ئیعدام و نەبوونی یاسا و پێشێلکاریی، 40 ساڵی کوشتن و بە تالان بردنی سەرمایەکانی وەڵاتانی ناوچەکە و خەرج کردنی سەرمایەی ئێ{ان لە شەر و پێکدادانەکانی ناوچەکەی .
بێ گومان دەسەڵاتداریەتی گەندەڵ ناتوانێ تا سەر بەردەوام بێ و ئەوەی لە ئێستای ئێران دەبێندرێ مالئاایی کردنی دەسەڵاتی نارەوای ئاخوندەکان لە تەخت و تاجی فەرمانرەوایی وەلاتی ئێرانە.