کاک کۆچەر بیرکار، ڕۆڵەی کوردی خەڵکی شاری مەریوان لە زانستگای کەمبریج خەڵاتی ناسراوی جیهانی (فیڵدز) کە وەک خەڵاتی نۆبڵی ماتماتیک چاوی لێدەکرێ ، وەرگرت.
کاک کۆچەر بیرکار، ڕۆڵەی کوردی خەڵکی شاری مەریوان لە زانستگای کەمبریج خەڵاتی ناسراوی جیهانی (فیڵدز) کە وەک خەڵاتی نۆبڵی ماتماتیک چاوی لێدەکرێ ، وەرگرت.
وەرگرتنی ئەو خەڵاتە لە لایەن کاک کۆچەر بێگومان کەم وێنەو زۆرگرینگە بۆ خودی کاک کۆچەر و هەروەهابۆ گەلی کوردی ستەم لێکراو و تێکڕای خەڵکی ئێران کەچل ساڵە لە لایەن ئاخوندانی ملهوری دەسەڵاتدار دەچەوسێنەوە.
بێگومان کاک کۆچەر تێکۆشەری مەیدانی زانست و هەروەها پێشمەرگەو خەباتکاری رێگەی سەرفرازی گەل و نیشتمانەو جێگەی شانازی گەلی کوردو تێکۆشەرانی ریزەکانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێرانە.
لە گەڵ پێشکەش کردنی پیرۆزبایی بەرینم بۆ کاک کۆچەر هومێدوارم لە سەنگەری زانست لە خزمەتی گەلی زولم لێکراو و ماف زەوت کراوی کوردستان سەرکەوتوبێ.
سەرکەوتنی کاک کۆچەر جارێکی دیکە ئەو راستیەی ئاشکرا کرد کە دەسەڵاتداریەتی گەندەڵ لە ئێران نەک نەیتوانیوە خزمەت بە زانست بکات بەڵکو بۆتە هۆی دارمانی هەموو دیاردەیەکی سەردەمیانەو پێشکەوتن لە ئێراندا. ئەو سیاسەتە نەزانکاریەی دەسەڵاتداری ئاخوندەکان ئاکامەکەی راپەرین و ناڕەزایەتی بەردەوامی تێکرای خەڵک لە ئێرانە کە دەسەڵاتی نارەوایان لە ئێران کۆتایی پێ دێنێ و ئیتر لە ئێرانێکی ئازاد،کەسانی وەک کاک کۆچەرو هەموو دانیشتوانی کوردستان بە ئاسودەیی و ئازادی درێژە بە ژیان و فێربوونی زانستی سەردەمیانە دەدەن.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
سکرتێری گشتی
بابەشێخ حسێنی
11ی گەلاوێژی 1397