پرۆفیسۆر فەریدوون درەخشانی ناسراو بە کۆچەر هاووەلاتی کوردی کوردستانی ئێران و مامۆستای زانکۆی کەمبریجی وەڵاتی بریتانیا توانی ببێتە براوەی میداڵی (فیلدز) بەناوبانگترین خەلاتی جیهان لە بەشی بیرکاریدا و بەو دەسکەوتە مەزنە هەروەک هیوای بۆ خواست، بوو بە مایەی خۆشحاڵی و شانازیی هەموو تاکێکی کورد. چیرۆکی پرۆفیسۆر کۆچەر بیرکار، وێرای ئەوەی کە دەرخەری هەول و تێکۆشانی بێ وچان بۆ وەدیهینانی خەونی مەزنی تاکێکی کوردە و پڕ لە شانازیی و سەرفرازییە ، هاوکات قوڵایی تراژیدیای میللەتیکی ژێر ستەم و چەوساوەش دەردەخات و بە دەیان کۆچەر بیرکارمان بیر دێنیتەوە کە لە ژیر سایەی دەسەڵات و حوکمی دژی گەلیانەی کۆماری ئیسلامی ئێران ریگەی گەیشتن بە خەون و ئاواتەکانیان لێ بەربەست کراوە و هەر لەشارەکەی کۆچەر و کوردستان بە گشتی دەیان حاڵەتی هاوشێوە هەبووە کە بەشیان خەریک بوون بە ژیانی چەرمەسەری و نەهامەتی بووە.
ناوەندیی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ئەو دەسکەوتە پر لە شانازییە پیرۆزبایی لە پرۆفیسۆر فەریدوون درەخشانی و سەرجەم کۆمەلانی خەڵکی کوردستان دەکات و ئومێد دەکەین ئەو دەسکەوتە، سەرەتاێک بۆ سەرکەوتنی گەورەتر و درەوشانەوەی زیاتری بەرێزیان بی و هاوکات بە رووخانی دیکتاتۆریەتی ئێران شاهیدی ئازادی و رەخسانی دەرفەتی شیاو بۆ گەشانەوەی هەموو لاوانی وەڵات لە بوارە جۆراوجۆرەکان بین.
ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران
12ی گەلاویژی 1397