رۆژی هەینی 12ی گەلاوێژ چوارەمین رۆژ لە خولی نوێی نارەزایەتیە دژی حکوومەتیەکان لە ئێران دەستی پێکرد
رۆژی هەینی 12ی گەلاوێژ چوارەمین رۆژ لە خولی نوێی نارەزایەتیە دژی حکوومەتیەکان لە ئێران دەستی پێکرد
لەدوای بەرێوە چوونی تارەزایەتی بەربڵاوی خەڵک لە شارەکانی کرماشان، مەشهەد، ئیسفەهان و کەرەج، شیراز ، پارێزگای ئەلبورز، ئەهواز و ئەراک و شاهین شار و نەجەفئاوا و قەدریجان، هەمەدان و ئەندیمەشک،ئەمجارە تاران بوو بە گۆرەپانی نارەزایەتی و خەڵکی لە چوار رێیانی وەلی عەسر و پارکی دانیشجو لەگەڵ هێزە سەرکووتگەرەکان رووبەروو بوونەوە . نارازییان دروشمی( مردن بو خامنەیی و درۆدەکەن دژمن ئەمریکایە دژمن هەر لە ئێرەیە، تۆپ و تانک و فشفشە ئاخوند دەبێ بکوژری) یان بەرز کردەوە .
بارودۆخی ئێران بەرەو دارمانی یەکجاریی ئابووری دەچێ و گرانی و هەژاری تەنگی بە خەڵک هەڵچنیوە.