بەهۆی خراپی گوزەران و ئاستی ژیان لە ناوچە بومەلەرزە لێدراوەکانی سەرپێلی زەهاو، هاولاتیانی ئەو ناوچەیە بۆ رزگاربون لەدەست ئەو نەهامەتیانە، رویان لە دیاردەی خۆکو
بەهۆی خراپی گوزەران و ئاستی ژیان لە ناوچە بومەلەرزە لێدراوەکانی سەرپێلی زەهاو، هاولاتیانی ئەو ناوچەیە بۆ رزگاربون لەدەست ئەو نەهامەتیانە، رویان لە دیاردەی خۆکوشتن کردووە
لە بەردەوامی خۆکوژیەکاندا ڕۆژی ههینی ١٢ی گەلاوێژ، ئێران و فەرید خدری دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی ئەو شارە کە خوشک و برا بوون و بە "ژەهر و حەب" ویستوویانە خۆیان بکوژن، کە بەداخەوە یەکەمیان سەرکەوتوو بووە و دووهەمیان ڕزگاری بووە.
بەپێی هەواڵدەری کوردپا: هاووڵاتییەکی تەمەن ٣٠ ساڵەی خەڵکی گوندی "ئەلیاس" بە ناوی "بەرزان ئەلیاسی" دەستی داوەتە خۆکوژی و گیانی داوە.
لە پاش بوومەلەرزەکەی پارێزگای کرماشان، گوشارێکی دەروونیی کەموێنە باڵی بەسەر بوومەلەرزەلێدراوانی ناوچەکەدا کێشاوە، کە یەکەم دەرهاویشتەکانی بریتییە لە خۆکوژی هاووڵاتییان و ئەمەش نیگەرانیی زۆری لای خەڵک و چالاکانی مەدەنیی ئەم ناچانە دروست کردووە، بەڵام بەرپرسانی حکوومەتی کەمترین ئاوڕ لەم دۆخە نادەنەوە.
ئەمە پێنجەمین حاڵەتی لەم چەشنەیە، کە لە یەک مانگی ڕابردووەوە دێتە ئاراوە، بەڵام بەرپرسانی حکوومەتی تەنیا حاشا لەو رووداوانە دەکەن.