وەرگێران: فرمێسک ئەردەڵان
ئەم رۆژانە قسەی سەرەکی و گرینگ، گەمارۆکانی سەر وڵاتی ئێرانە و سەرەنجی هەمووی راکێشاوە و بۆ دەسەڵاتدارانی ئێرانی نەرێگای پێش هەیە و نە
وەرگێران: فرمێسک ئەردەڵان
ئەم رۆژانە قسەی سەرەکی و گرینگ، گەمارۆکانی سەر وڵاتی ئێرانە و سەرەنجی هەمووی راکێشاوە و بۆ دەسەڵاتدارانی ئێرانی نەرێگای پێش هەیە و نە پاش .
ئەو گەمارۆیانەی دژ بە ئێران بەتایبەت گەمارۆی نەوت کردەوەیکە کە لەلایەن هێندێ لە وڵاتان بە پیشنیاری ئامریکا بە مەبەستی پێشگرتن لە پڕۆگرامی ناوکەیی ئێران بەرێوە دەچێت .ئەم وڵاتانە ئامانجی خۆیان لەم گەمارۆیانە بێ بەش کردنی رژیم لە داهاتی نەوتە و ناچار کردنی رژیم بە هاوکاری کردن لەگەڵ کۆمەڵگای جیهانی بۆ راگرتنی دروست کردنی چەکی ناوکەیی و کڵاوەی ناوکەیی راگەیاندوە .
ئەم گەمارۆیانە لە رێگەی راستەوخۆ واتە گەمارۆی کڕین یان کڕیاران ،یان بە ناراستەوخۆ وەکوو گەمارۆی بیمەی کەشتی نەوت هەڵگر یان گەمارۆی بانکی بەرێوە دەچێت و بە ئامانجی پاشەکشێی کڕیارانی نەوتی ئەم وڵاتە و رووکردنە فرۆشیارانی دیکە یە .
پاش هاتنە دەرەوەی ئامریکا لە بەرجام لە رێکەوتی ۱٨بانەمەری ۱۳۹·، وزارەتی خەزێنەداری ئامریکا رایگەیاندکە گەمارۆی دژ بە ئێران لە دەورەی ۹۰و ۱٨۰رۆژە دیسان دەست پێ دەکات .
بە پێی ئەم بڕیارە ،یەکەمین گەمارۆی ئامریکا دژ بە ئێران لە رێکەوتی ٦ ی ئوت واتە ۱٥ی گەلاوێژ دەس پێ دەکات ،پاش ئەم ماوەی دیاری کراوە رژیمی ئێران ناتوانێت دولاری ئامریکا بکڕێت و زێڕ و کەل و پەلی بە نرخ بگۆرێتەوە.
وێڕای ئەمانە، ئالمینیۆم و پۆڵا و بەردی خەڵووز،گۆرینەوەی دولار و ماشین سازی ،گەمارۆیان دەخرێـتە سەر ،هەروەها گۆرینەوەی ریال لە دەرەوەی ئێران سنووری بۆ دیاری دەکرێت .
دووهەمین گەمارۆی ئامریکا دژبە ئێران لە رێکەوتی ٤ی نوامبر واتە ۱۳ ی خەزەڵوەر دەست پێ دەکات .
لەم رێکەوتە بە دواوە چالاکی کۆمپانی نەتەوەیی نەوتی ئێران سنووری نێونەتەوەیی هەیە ،هەروەها کڕینی نەوت ،مەوادی پترۆشیمی و بەرهەمە نەوتیەکان لە ئێران دەچنە ژێر گەمارۆ.
هەروەها کەشتی سازی ئێران ،چالاکی و هاوکاری بانکی ناوەندی ئێران لەگەڵ دامەزراوە ی ماڵی رۆژئاوایی و ئەوکەسانەی کە ناویان لە ریزی گەمارۆکان لە رێکەوتی ۱٦ژانویەی ۲۰۱٦ نەمابوو دیسان تووشی گەمارۆ دەبن .
ئێران یەکێ لەسەرەکی ترین و گەورەترین بەرهەم هێنەرەکانی نەوتە و ساڵانە میلیارد میلیارد دولار نەوت و گاز بۆ دەرەوەی وڵات بەڕێ دەکات ،بەڵام بەرهەمی نەوتی ئێران لەلای بەرهەمی ناخالیسی ناوخۆیی ،بەشێوەیکی بەرچاو دابەزیوە.
برایان هۆک بەرێوەبەری سیاسەت گوزاری وزارەتی دەرەوەی ئامریکا ،رۆژی ۱۱ی پووشپەر لە وتووێژێکی هەواڵدەری ووتی :واشنگتن دڵنیایە پاشەکەوتی نەوتی لە جیهاندا ئەوەندەیە کە جێگرەوەی نەوتی ئێران بێت.
ئامانجی ئامریکا ،زیاتر کردنی فشار لەسەر رژیمی ئێران بۆ دابەزینی داهاتی نەوتی خاوی ئەم وڵاتە و گەیاندنی بۆ سیفرە .
ئەم کەم و کۆڕیانە لە لایە وڵاتانی ئۆپێک، هیند و عەرەبستان قەرەبوو کراوە و دەکرێت.
ئاکامی قۆناغی دووهەمی گەماروکان .
بەپێی گەماروکانی ئامریکا ،٦مانگ پاش هاتنەدەرەوەی ئەم وڵاتە لە بەرجام، وەزارەتی دارایی ئامریکا دەبێ چاوەدێری وڵاتانی کڕیاری نەوتی ئێران بکات و ئەو بانکانە وەکوو بانکی چینی و هیندی کە بە یاسای کڕینی نەوت پێبەند نەبوون دەچنە ژێر گەمارۆیی ئامریکاوە. بە پێی راگەیاندراوی ئامریکا هەموو ئەو وڵات و کۆمپانیایانە کە پاش ۱۳ی خەزەڵوەری ۱۳۹·لەگەڵ ئێران هاوکاری دەکەن گەمارۆ دەخرێتە سەریان .
لەم سەردەمە و پاش هەموو ئەم گەمارۆ و موعادلاتی سیاسی و ئابووریانە، ئەوە خەڵکی ئێرانە کە قسەی کۆتایی دەکەن ،ئەوان داخوازی حکومەتێکن کە بە جێگەی ناردنی پارە بۆ ترۆریزم، خەریکی ئاشتی و ئاوەدانی وڵات و سازان لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە بێت .لەم رۆژانە زیاتر لە هەر کاتێک لە شیراز و ئێسفەهان و رەشت و شارەکانی دیکە ،دروشمی روخانی دیکتاتۆر خامنەی بەرز دەکەنەوە و مەرگ و نەمان بۆ دیکتاتۆر دەڵێنەوە.