رۆژی سێ شەممە 8/8/2018 بەرانبەر بە 16ی گەلاوێژی 1397 لە بارەگای ناوەندی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران بە ئامادەبوونی نوێنەرانی سەرجەم لایەنە پێکهێنەرەکانی
هەشتەمین کۆبوونەوەی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بەرێوەچوو
رۆژی سێ شەممە 8/7/2018 بەرانبەر بە 16ی گەلاوێژی 1397 لە بارەگای ناوەندی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران بە ئامادەبوونی نوێنەرانی سەرجەم لایەنە پێکهێنەرەکانی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران پێکهاتوو لە : کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، حیزبی دیموکراتی کوردستان، حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران هەشتەمین کۆبوونەوەی ناوەند بەرێوەچوو.
کۆبوونەوەکە بە وتەێکی بەخێرهاتن و راپۆرتی کار و هەڵسوورانی ئەو ماوەیەی پێشووی ناوەندی هاوکاریی لە لایەن سەیید کامیل نورانی فەرد بەرپرسی دەورەیی ناوەندی هاوکاریی دەستی پێکرد و لە لایەن نوێنەرانی هێزە سیاسیەکانەوە، کاری ئەو ماوەیەی ناوەند خرایە بەر تێروانین و لە پێداچوونەوە بە کارەکان خەت و بەرنامەی کاری داهاتوو دارێژرا و چەند خالیک بۆ باشتر کردنی کارەکان پەسەند کران.
لەبر٠Žگەێکی تری دەستووری کاری کۆبوونەوە بۆنە و پێشهاتە سیاسیەکانی رۆژەڤی ئێران و کوردستان خرایە بەرباس و لەم بەشەدا لایەنەکان بە وردی بابەتی خۆپێشاندانەکانی شارەکانی ئێران و دۆخی قەیراناویی ئابووری ئێران و سیاسەتی ئەمریکا لە ئاست رژیمی ئێران و کاریگەرییەکانی ئەو دۆخە نوێیە لە سەر بزووتنەوەی رزگاریخوازانەی گەلی کورد لە کوردستانی ئیرانیان هەڵسەنگاند و بە پشت بەستن بە گووتاری رووخان کە گووتاری ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانە لەسەر نەمان و رۆیشتنی سیستەمی کۆماری ئیسلامی ئێران پێداگریی کرایەوە و هەموو پرۆژە بەرنامە و بەدیل سازییەکانی تر بۆ ئەو گووتارە چ لە دەرەوە و چ لە ناوخو رەد کرانەوە و پشتیوانی لە ویستی گۆڕانی بنەڕەتی و هاوخەباتی لەگەڵ نارازییان و خۆپیشاندەرانی سەرانسەری ئێران بە ئەرکی ناوەندی هاوکاریی زاندرا. لە درێژەی ئەو باسە پرۆژەی کۆدار و پەژاک کە لەماوەی پێشوو بلاویان کردەوە بە پرۆژەێکی ناواقعی و ناتەبا لەگەڵ روحی جوڵانەوەی گەلی کورد و هاوتەریب لەگەڵ بەرژوەندییەکانی سیستەمی کۆماری ئیسلامی ئێران خوێندنەوەی بۆ کرا.
هەر لەو پێوەندەدا بە خوێندنەوەی دروستی دۆخ و هەل ومەرجی کوردستان شرۆڤەی ئەرک و بەرنامەی کاری کوردستان و جولانەوەکەی کرا و ئامادەیی و یەکریزی جوڵانەوەی گەلەکەمان وەبیر هێندرایەوە.
لەدرێژەی ئالوگۆری بیرورا و قسە کردن لە سەر کارەکانی داهاتووی ناوەند رۆژی 28ی گەلاوێژ کە ساڵوەگەری دەرکردنی فەرمانی جیهادی خومەینی دژی گەلی کورد بوو ، وە ک رۆژی خۆراگری نەتەوەیی و یەکێک لە لاپەرە پر شەرمەزارییەکانی دیکتاتۆریەتی تاران و پڕ سەروەرییەکانی مێژووی خۆراگری گەلەکەمان پێداگری لەسەر کرایەوە و هێندێک بەرنامە بۆ یادکردنەوەی ئەو بۆنەیە خرایە دەستووری کاری داهاتووی ناوەندی هاوکارییەوە.
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا چەندین تەوەر و باسی گرینگ و جێی بایەخی لایەنەکان قسەی لەسەر کرا و پێداگری لەسەر ئەسلی بە یەکەوە کارکردن و لێک تیگەیشتن و سازانی گشتی کرایەوە و لە کەشیکی دۆستانە کۆتایی بە هەشتەمین کۆبوونەوەی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران هێندرا.
ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران
8/8/2018