هاتنە دەرەوەکانی کۆمپانیاکان لە ئێران بەردەوامە
هاوکات لەگەڵ دەسپێکردنی گەمارۆکانی دژ بە ئێران کۆمپانی دایملێری ماشین سازی کۆتایی هێنا بە چالاکیەکانی خۆی لە ئێران. ئەو شیرکەتە ئەلمانیە دوایین کومپانی بوو کە
هاوکات لەگەڵ دەسپێکردنی گەمارۆکانی دژ بە ئێران کۆمپانی دایملێری ماشین سازی کۆتایی هێنا بە چالاکیەکانی خۆی لە ئێران. ئەو شیرکەتە ئەلمانیە دوایین کومپانی بوو کە کاری لەئێران ڕاگرت . ئەم شیرکەتە لە باری پیشەسازی ماشێن کار دەکات و لەگەڵ دوو کۆمپانیای ئێرانی گرێبەستی هەیە بۆ سەریەک خستنەوەی ئۆتۆمبێلی مرسیدس بێنز. بە وتەی ئێلمار بروک سیاسەتمەداری حیزبی دیموکرات مەسیحی ئاڵمان : یەکێتی ئوروپا هەوڵی خۆی ئەدات لە رێگای قانونی یارمەتی ئەو کۆمپانیانە بدات کە وێڕای گەمارۆکان دەیانهەوێ لە گەڵ ئێران دان و ستان بکەن ،ناوبراو ئاماژەی کرد وێڕای هەوڵەکانی ئوروپا ،پیشەسازی ماشینی ئورووپا خەسارەت و زیانی زۆری لێ کەوتووە ، بەم هۆکارە کۆتاییان بە دان وستان لەگەڵ ئێران هێنا تا تووشی کێشەی زیاتر لە ناوخۆی بازاری ئامریکا نەبن . دوای سەپاندنەوەی گەمارۆکان بەسەر ڕژیمی ئێران، 100 کۆمپانیا کارەکانیان لە ئێران ڕاگرتووە.