هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری پیرانشار کۆڵبەرێکی لاویان دایە بەر دەستڕێژی گوللە و کوشتیان. بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی â€هەنگاو“، هێزە چەکدارەکانی ئێران
هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری پیرانشار کۆڵبەرێکی لاویان دایە بەر دەستڕێژی گوللە و کوشتیان. بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ”هەنگاو“، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە بەرزاییەکانی قەندیل هەڵکەوتوو لە سنووری پیرانشار، کاتژمێر ٣ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە (١٦ی گەلاوێژی ٢٧١٨ / ٧ی ئاگۆستی ٢٠ ١٨)، پۆلێک لە کۆڵبەرانی کوردیان داوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و لەئاکامدا کۆڵبەرێکی لاو گیانی داوە.
ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە تەمەن ١٩ ساڵەی ”حاسڵ بادبەرین“ کوڕی خدر و دانیشتووی گوندی ”ترکەش“ سەر بە شاری پیرانشار ڕاگەیاندراوە. هێزە چەکدارەکانی ئێران بە بێ هیچ وریاکردنەوەیەک ئەو کۆڵبەرەیان داوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و لەئاکامدا بەهۆی ویکەوتنی چەندین گوللە دەستبەجێ گیانی داوە. بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لەناوەندی ئاماری "هەنگاو"، لەماوەی مانگی ڕابردوودا ١٦ کۆڵبەری کورد کوژراون و یان بریندار بوون.