بە هۆی تەحریمەکانەوە تێچووی گواستنەوەی نەوتی ئێران بۆ ئوروپا دوو بەرانبەر دەبێ. بە پێی هەواڵی میدیاکان، شیرکەتەکانی گۆاستنەوەی نەوت بۆ هوی مەترسی و تەحریمەکانی
بە هۆی تەحریمەکانەوە تێچووی گواستنەوەی نەوتی ئێران بۆ ئوروپا دوو بەرانبەر دەبێ. بە پێی هەواڵی میدیاکان، شیرکەتەکانی گۆاستنەوەی نەوت بۆ هوی مەترسی و تەحریمەکانی ئەمریکا بۆ گواستنەوەی نەوتی ئێرن بە ئورووپا داوای پەرەوسەر بردنی نرخەکان بو دوو هێندە دەکەن. هەوالەکان باس لە پەرەوسەر بردنی نرخەکان لە 7 دولارەوە بو 15 دۆلار دەکەن. ئابوووری ناسێک دەلێ بە هوی ئەوەی نەوت و هەناردەکردنی شادەماری ئابووری ئێرانە هەرجۆرە کێشە دروست کردنێک لە رەوتی هەناردەکردنی کێشەی زۆر جیددی بەدواوە دەبێ.
لە لایێکی دیکەوە هەناردەکردنی مانگای نۆرماندی لە باکووری فەرانسە بۆ ئێران دوابەدوای تەحریمەکان بێدەنگی باڵی بەسەر دا کشاندووە. دوابەدوای بەربەستەکان و کشانەوەی شیرکەتە فەرانسەوییەکانی تووتاڵ و پێژۆ هەناردە کردنی مانگای زیندوویی نۆرماندی فەرانسە کێشەی بۆ دروست کرا. پێشتر قەرار بوو بە هەناردە کردنی 300 سەر مانگا لە ساڵی 2017 هەزاران مانگای شارولە هەناردەی ئێران بکرێت کە ئەو پرۆژەیە ئێستا راوەستاوە.