یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

نەورۆز و سالی نوێی کوردیتان پیرۆزبێت

نەورۆز و سالی نوێی کوردیتان پیرۆزبێت
سازمانی خەبات

بەبۆنەی ساڵی نوێی کوردی 2716 و هەروەها جێژنی نەتەوەیی نەورۆز بەناوی دەستەی بەرێوەبەری هەردوو رێکخراوی لاوان و ئافرەتانی خەباتی کوردستانی ئێران  گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان بە سەرجەم هاونیشتیمانیانی  کوردستان  لە هەر جێگایەکی ئەم جیهانە بن پێشکەش دەکەین . هەر لەم بۆنەیەشدا پیرۆزبایی لە بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدانی کوردستان و شەهیدانی سازمانی خەبات دەکەین و سەری رێز بۆ شەهیدەکانمان دادەنەوێنین هەروەها پیرۆزبایی لە سەرجەم ئەندام و کادرانی رێکخراوی لاوان و ئافرەتان وە سەرجەم پێشمەرگەکانی کوردستان بەگشتی و پێشمەرگەکانی سازمانی خەبات بەتایبەتی دەکەین کە وەک پارێزەری ئاسایشی کوردستان و بەردەوامی و کۆڵنەدان لە خەبات بۆ رزگاری و ئازادی لەدەست داگیرکەران گیان فیدایی دەکەن.

نەورۆز بۆ نەتەوەکەمان هێمایی خۆراگری و سەرکەوتن و ئازادیە لەدەست ستەم و نادادپەروەریەکان و هەروەها مژدەی نوێبوونەوەی سالی نوێی کوردی و دەستپێکی وەرزی بەهارە هەروەها کاتی دووبارەکردنەوەی بەلێن و وەفاداریە لە ئاست نەتەوەکەمان کە تا بەدی هاتنی ئامانجەکەمانمان لە خەباتکردن نەوێستین و بەردەوامبین لەو پەیامە پیرۆزەی کە هەڵمانگرتووە، کە ئەویش رزگاری و ئازادی یە بۆ نەتەوەکەمان  هەربۆیە لە دێرزەمانەوە نەورۆز بۆتە رەمز  و جێژنێکی نەتەوەی بۆ کورد .

ئێمە  لە کاتێکدا پێشوازی لە نەورۆز و سالی نوێی دەکەین بارودۆخی جیهان بەگشتی و رۆژهەلاتی ناوەراست بەتایبەتی لە دۆخێکی ناهەموار و پر لە کێشە و ململانێیە و ئەمە جگە لەو بارودۆخەی کە لەسوریا و عێراق بە هۆیی هاتنی داعش و هەروەها مانەوەی رژێمی سوریا و پشتگیری کردنی لەلایەن رژێمی ئێران و رووسیاوە وای کردووە کە تائێستاش ئەو رژێمە وەک خۆیی بمێنێ‌ هەرچەند هەوڵەکان بۆ وێستاندندی ئەم شەرە لە ئارادایە ، بەردەوامی ئەم شەرە بۆتە هۆیی ئەوەی هەزاران کەس بکوژرێن و وە بە ملیۆنان خەلک مال و حالی خۆیان بە جێبهێلن و کۆچ بکەن بۆ شوێنە ئارامەکانی جیهان بە تایبەتی رۆژئاوای ئەوروپا  لە ئێستاشدا  پرسی کۆچ و کۆچبەران یەکێکە لە کێشە ئەساسەکانی جیهان و بەهۆیی ئەو شەر و ئاژاوەیەی کە لە ناوچەکەدا دروست بووە بە ملیۆنان کەس رێگەی سەختی کۆچبەریان گرتۆتە بەر کە بەداخەوە بەشێکی زۆری ئەو خەلکەش لەو رێگەیەدا بوونەتە قوربانی و رۆژانە گوێبیستی چەندین هەواڵی دڵتەزێنی لەو بارەیەوە دەبین و هەروەها بارودۆخی سەختی کەمپەکان و نەبوونی پێداویستیش یەکێکی دیکەیە لە ناخۆشیەکانی کۆچبەران هەربۆیە هەربۆیە پی٠‹ویستە ولاتانی رۆژئاوا هاوکاری و یەریەتیەکانیان بۆ خەڵکی لێقەوماو زیاتر بێت.

وە ئەگەر ئاورێک لە رووداو پێشهاتەکانی سالی رابردووی ئێران و کوردستان  بدەینەوە بۆ مان دەردەکەوێت لە  ماوەی ئەو ساڵەدا کۆمەلێک روداو رویاندا وەک خۆپیشاندانەکانی شارەکانی کوردستانی ئێران سەبارەت بە مەرگی فەریناز خوسرەوانی کە دەنگدانەوەیەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا  و هەروەها مانگرتنی مامۆستایان بەگشتی لە هەمبەر جێبەجێ‌ نەکردنی داواکانیان وە بەرێوەچوونی نارەزایەتی لە بەرانبەر  ئیعدامی لاوەکان،جێگای  سەرنجە لە دواین راپۆرت و ئامار بلاوکراوەکان رێژەی ئیعدامی لاوان زۆرزیادی کردووە بە جۆرێک لەماوەی یەک سالی رابرددو نزیک بە 1000هەزار کەس لە ئێران ئیعدام کراون. هەروەها خراپی بارودۆخی خەلکی پێش و دوای رێکەوتننامەی بەرجام و خراپی گوزەرانی خەلک، و رژێمی ئاخوندی نەیانتوانیوە ویستەکانی  خەلک بە جێ بگەێنێ، دەسەلاتدارن تەنها ئەوەی  وەک میراتێک بۆیان ماوەتەوە بریتیە لە سەرکوت و زولم و ستەم  لە دژی هاونیشتمانیان. 

لە بەرێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی مەجلیس و شورای نیگاهبانی رژێمی ئاخوندی  زۆر رێگا و شێوازی گرتەبەر بۆ سەرنجراکێشانی خەلکی  و راکێشانیان بۆ سەر سندوقی دەنگدان بەلام سەرەرایی ئەوانەش رێژەیەکی زۆری دانیشتوانانی ئێران بەگشتی و کوردستان بەتایبەتی  بایکۆتیان کرد، کە بایکوتی شانۆی هەڵبژاردن لە لایەن خەڵکەوە جێگەی دەست خۆشیەو بە نیشانەو کردەوەیەکی گرینگی جەماوەر لە دژایەتی رژیم دەزاندرێ.

دەسەلاتی ئاخوندی  لەدواین هەولیشیان رێگری لە کۆڵبەرەکان دەکەن بۆ کار و کاسپی لە دەروازی فەرمیەکان و ناچارکردنیان بە گرتنەبەری رێگای سەختی دیکی بۆ دابین کردنی بژێوی، بەلام ئاسانکاری دەکا بۆ مۆرەکانی تا ئازادانە ماڵ و ژیانی خوڵک داگیر بکەن و لە تەواوی رێگە ناقانونیەکان بۆ بە دەست هێنانی سەرمایە سەر پشک بن.  

وەک ئاشکرایە و لە ماوەی 36 ساڵ حاکمیەتی ئاخوندان دەرکەوتوە زولم و بێدادی پیشەی دەسەلات بووەو ئاخوندان لە سەر سک و ژیان و داهاتی نەتەوەیی کردەوەی ترۆریستی و پشتیوانی دەسەلاتە دیکتاتۆرەکانین کردوە، بۆیە  پێویستە سەرجەم لایەنەکان بە هەستکردن بە بەرپرسیارێتی هەوڵاکانیان زیاتر لە بەرامبەر رژێم چربکەنەوە و ویست و داواکاریەکانی خەلکی کە ئەویش لێک نزیک بوونەوە و پێکهێنانی هاوپیمانیەکی یەکگرتووە جێبەجێ‌ بکەن و رۆلی خۆیان بگێرن.

 ئێمە وەک رێکخراوەکانی لاوان و ئافرەتانی خەباتی کوردستانی ئێران دووبارە لەو یادە پیرۆزەدا بەلێن و پەیمان نوێ دەکەینەوە کە تا بەدیهاتنی ئازادی کۆڵنەدین و بەردەوامبین لە خەبات و تێکۆشان. 

 

هەربژین و سەرکەوتووبن 

بروخێ‌ رژێمی ئاخوندی 

سەرکەوێی خەباتی رزگاریخوازانەی نەتەوەکەمان

رێکخراوی ئافرەتانی خەبات ی کوردستان ئێران 

رێکخراوی لاوانی خەبات ی کوردستانی ئێران 

 


8 ساڵ و 8 مانگ و 3 ڕۆژ و 12 کاتژمێر و 48 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

نەورۆز و سالی نوێی کوردیتان پیرۆزبێت

نەورۆز و سالی نوێی کوردیتان پیرۆزبێت

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران