لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سێ هاووڵاتیی خەڵکی کرماشان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و چارەنووسیان نادیارە. بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی
لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سێ هاووڵاتیی خەڵکی کرماشان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و چارەنووسیان نادیارە. بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ”هەنگاو“، سەرەتای مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری داڵەهۆ سەر بە پارێزگای کرماشان بە ناوی ”حیسام حوسێنی“ دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە. لەلایەکی دیکەوە، فەرهاد جەهانبەیگی، ڕۆژنامەنووس و چالاکی مەدەنی خەڵکی کرماشان، لە ٢ی گەلاوێژەوە بێ سەر و شوێن بووە. ناوبراوی ٢٦ی پووشپەڕیش دەستبەسەر و پاش ٣ ڕۆژ ئازاد کرابوو. فەرهاد جەهانبەیگی سەرنووسەری حەفتەنامەی ”ندای جامعە“ بووە کە وەشانی ڕاگیراوە و دوو ساڵ پێشیش دەستبەسەر کرابوو. لەلایەکی دیکەوە، ئیقباڵ دارامروئی، ڕاهێنەری بۆکسی ئیسفەهان کە خەڵکی کرماشان، لە خۆپێشاندانەکانی حەفتەی ڕابردووی شیراز دەستبەسەر کراوە.
لە لاییکی دیکەوە ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی گەلاوێژ، ئەندازیار "مستەفا باقری ئاشنا"، دانیشتووی شاری کەنگاوەر و ئەندامی نیزامی ئەندازیارانی شاری کرماشان و سەید "ئەردەشێر مووسەوی" خەڵکی شاری کرماشان و کارناسی زانستی سیاسی، بە نیسبەت "بێبەری کردنیان لە مافی یاسایی و بێبەری لە خەدەماتی دەرمانی" بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بەو بارودۆخە، لە زیندانی دێزڵاوای شاری کرماشان مانیان لە خواردن گرتووە
لەسەرەتای بەهارەوە لانیکەم دە ڕۆژنامەنووسی کورد دەستبەسەر کرا
لە لایێکی دیکەوە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار ڕۆژی یەکشەممە (١٤ی گەلاوێژی ٢٧١٨ / ٥ی ئاگۆستی ٢٠ ١٨) هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی کورد و دەستبەسەریان کردووە. ئەو هاووڵاتییە دەستبەسەر کراوەی ”جەماڵ سەفەوی“ تەمەن ٣٦ ساڵ ڕاگەیاندووە.
رۆژی پێنج شەممە (١٨ی گەلاوێژی ٢٧١٨ / ٩ی ئاگۆستی ٢٠ ١٨)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی سەحەر کازمی و ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.
لە لایێکی دیکەوە ڕۆژی چوارشەممەی حەفتەی ڕابردوو (١٠ ی گەلاوێژی ٢٧١٨ / ١ی ئاگۆستی ٢٠ ١٨)، دانیشتنی دادگایی دوو هاووڵاتیی کود کە لە بەندیخانەی ئورمیە ڕاگیراون بەڕێوە چوو و سەرجەم بە ١١ ساڵ بەندکران، حوکم دران.