بە هۆی تەقینەوەی مینێک لە سنووری نەوسوود، سەر بە پارێزگای کرماشان، کۆڵبەرێکی لاو لاقێکی لە دەست دا. بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی â€هەنگاو“، ئەمڕۆ یەکشەممە
بە هۆی تەقینەوەی مینێک لە سنووری نەوسوود، سەر بە پارێزگای کرماشان، کۆڵبەرێکی لاو لاقێکی لە دەست دا. بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ”هەنگاو“، ئەمڕۆ یەکشەممە (٢١ی گەلاوێژی ٢٧١٨ / ١٢ی ئاگۆستی ٢٠ ١٨)، بە هۆی تەقینەوەی مین لە سنووری نەوسوود، کۆڵبەرێک لاقێکی لە دەست دا. ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە لاوە سەبوور یاری خەڵکی شارەدێی شمشێر سەر بە پاوەیه.