رۆژی شەممە 20ی گەلاوێژی 1397ی هەتاوی لەسەر بانگهێشتی کۆمیتەی گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران هەیئەتێکی کۆمیتەی نۆروێژی سازمانی خەبات لە وەلاتی نۆروێژ
رۆژی شەممە 20ی گەلاوێژی 1397ی هەتاوی لەسەر بانگهێشتی کۆمیتەی گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران هەیئەتێکی کۆمیتەی نۆروێژی سازمانی خەبات لە وەلاتی نۆروێژ بەشداریان لە یادی 73مین ساڵرۆژی دامەزرانی حیزبی دیموکرات لە شاری ئۆسلۆ کرد.
هەیئەتی کۆمیتەی نۆروێژی سازمان پێکهاتبوون لە بەرێزان محەمود یوسفی بەرپرسی پێوەندیەکانی کۆمیتە، ئارەزوو بەهرامی و پەژار حوسێنی. پەیامی کۆمیتەی نۆروێژی سازمانی خەبات بەبۆنەی دامەزرانی حیزبی دیموکراتەوە لەلایەن کاک مەحمودی یوسفیەوە پێشکەش کراو بەوبۆنەوە هەیئەتی سازمان پیرۆزبایی و چەپکەگوڵی رێزلێنانیان پێشکەش بە بەرپرس و بەرێوەبەرانی کۆمیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان کرد.
شایانی گوتنە ژمارەیەک لەبەرپرس و ئەندامانی سازمان لە نۆروێژ هاوڕێیەتی هەیئەتی کۆمیتەی نۆروێژیان بۆ بەشداری لەو یادە و بەرز راگرتنی یادی دامەزرانی حدکا کرد.