پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

پەیامی رێکخراوی لاوانی خەبات بە بۆنەی رۆژی جیهانی لاوان

پەیامی رێکخراوی لاوانی خەبات بە بۆنەی رۆژی جیهانی لاوان

ریکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران پیرۆزبایی گەرم پێشکەش بە گشت لاوە خوێن گەرمەکانی ریزی رێکخراوی لاوان و سازمانی خەبات دەکات بەبۆنەی رۆژی جیهانی لاوان و هو

 

لاوانی ئازادی خوازی کوردستان!

لاوانی شۆڕشگێڕ و زەحمەتکێشی ریزەکانی رێکخراوی لاوان و سازمانی خەبات!

 

ریکخراوی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران پیرۆزبایی گەرم پێشکەش بە گشت لاوە خوێن گەرمەکانی ریزی رێکخراوی لاوان و سازمانی خەبات دەکات بەبۆنەی رۆژی جیهانی لاوان و هومێدوارە کە ئەو رۆژە ببێتە مایەی ئازادی و سەرفرازی و دەستەبەربوونی گشت مافە رەواکانی لاوانی کوردستان و ئێران و جیهان.

جێگەی باسە کە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی 1999 رۆژی 12 ی ئۆگوستی بە رۆژی جیهانی لاوان ناساند و هەموو ساڵێک لەو رۆژەدا بە چالاکی جۆراوجۆر یادی دەکرێتەوە و بەرز رادەگیرێت.

لاوانی تێکۆشەر

وەک ئاشکرایە لاوان هێزی کاریگەری هەموو کۆمەڵگایەک و توانای لەبن نەهاتووی هەموو وڵاتێکن، هەر بۆیە لە زۆربەی وڵاتانی جیهان هەوڵی پێگەیاندن و گەشەی لاوان دەدرێ و تەواوی مافەکانیان دەستەبەردەکرێ و سوودی تەواو لە هێز و توانای لاوان وەردەگرن و بە پارێزەری وڵات دادەندرێن.

بەڵام بەداخەوە لە کوردستان و ئێران، رژێمی ئاخوندی هیچ گرینگی بە لاوان هێز و توانای لاوان ناداو مافەکانیان پێشێڵ دەکات و هەوڵدەدا ئەو هێز و توانا بێ کۆتایەی لاوان بۆ بەدی هێنانی مەرامە گڵاوەکانی خۆیان بەکاربهێنن. هەروەها لەترسی راپەڕینی لاوانی خوێن گەرم و شۆرشگ٠Žێر وبۆ هێشتنەوەی دەسەڵاتی خۆیان، لاوان تووش داوای ئیعتیاد و کێشەی کۆمەڵایەتی دەکەن و هەوڵی بێهێزکردنی لاوان دەدەن. 

لە لایەکی دیکەوە دەسەڵاتی ئێران بە ترساندن و شکەنجە و ئیعدام بۆ لەناوبردن و بێهێزکردنی لاوان کار دەکا، هەر بەو مەبەستە لە ساڵانی رابردوودا و تا ئەم رۆژەش بە هەزاران لاوی کورد بە تۆمەتی هەڵبەستراو و ناڕاست لە سێدارەدراون.

جێگەی گومان نییە تا ئەو دەسەڵاتە لەسەر کار بمێنێ‌ ، ئەو دۆخە ناهەموارە بەردەوام دەبێ و لاوان و خەڵکی بێ‌ تاوان دەبنە قوربانی سیاسەتەکانی ڕژیم، هەر بۆیە تاکە رێگە بۆ چارەسەرکردنی کیشەکانی لاوان و دابین کردنی مافەکانیان بە لەناوچوونی رژێمی ئاخوندی وەدی دێ. 

لە لایێکی ترەوە ئەو راستیەش نابێ فەرامۆش بکرێ‌ کە کۆمەلێک خاڵی هاوبەش لە نێو چینی لاو بە بێ جیاوازیی لە ئاستی جیهان بوونی هەیە و پێویستە لاوی کورد بە گرتنی ئەو خاڵە هاوبەشانە لە چوارچێوەی بردنە پێشەوەی خەباتی خوی کەڵکیان لێوەرگرێ‌ و پێوەندییەکانیان لە ئاستی نێونەتەوەیی دا پەرە پێبدەن. لەگەڵ ئەوەش دا وەک سەرەتایێک زۆر گرینگە رێکخراوەکانی لاوانی کوردستان لە چوارچێوەی پلاتفۆرمێکی هاوبەش یەکریزی خۆیان وەدی بێنن و بە یەک زمان لە ئاستی نێودەوڵەتی دا چالاکی و هەلسوورانیان هەبێ. 

رێکخراوی لاوانی خەبات تەواوی هەوڵی خۆی دەخاتە گەر بۆ وەدیهێنانی ئەو ئامانجانە و بەلێن دەدات لە تێکۆشانی بێ ووچانی نەوه ستێ‌ و ئامادەیی خوی بۆ هەر جۆرە هەولێکی هاوچەشن پیشان دەدات.

دووبارە پیرۆزبایی گەرم پێشکەش بە گشت لاوانی کوردستان و ئێران و جیهان دەکەین و هیوادارین لەنزیکترین کاتدا بەرهەمی خەبات و تێکۆشانی چەندین ساڵەی لاوانی کورد و گەلی کوردستان ببینین.

 

رێکخراوی لاوانی خەبات ی کوردستانی ئێران 

12 ی ئۆگوستی 2018


6 ساڵ و 3 مانگ و 7 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و 49 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەیامی رێکخراوی لاوانی خەبات بە بۆنەی رۆژی جیهانی لاوان

پەیامی رێکخراوی لاوانی خەبات بە بۆنەی رۆژی جیهانی لاوان

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران