رۆژی شەممە 20ی گەلاوێژی 1397ی هەتاوی، لەسەر بانگهێشتی کۆمیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان، نوێنەری کۆمیتەی فیلاندی سازمانی خەبات لە شاری تۆرکۆ بەشداری لە رێورەسمی
رۆژی شەممە 20ی گەلاوێژی 1397ی هەتاوی، لەسەر بانگهێشتی کۆمیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان، نوێنەری کۆمیتەی فیلاندی سازمانی خەبات لە شاری تۆرکۆ بەشداری لە رێورەسمی یادی 73 ساڵەی دامەزرانی حیزبی دیموکراتی کوردستان کرد.
کاک جەلالی شەریفی بە نوێنەرایەتی کۆمیتەی فینلاندی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بروسکەی پیرۆزبایی و چەپکەگوڵی رێزڵێنانی پێشکەش بە بەرێوەبەرانی یادەکە کرد.
شایانی وتنە کاک جەلالی شەریفی لە نزیکەوە پیرۆزبایی بە بەرپرس و ئەندامانی کۆمیتەی حدک لە وەڵاتی فینلاند کرد و هیوای سەرکەوتنی لە کار و ئەرکەکانیان بۆ خواستن.