نووسه‌ر: سیامه‌ند
هیندێک له مرۆڤه‌کان سه‌رمه‌شقن، نمونه‌ن، که‌م وێنه‌ن، پێشره‌ون، تروسکی هیوان، پشتیوان و جێگه‌ی پشت پی به‌ستنن، به‌ڵی ئه‌وانه چاکه ده‌زان
نووسه‌ر: سیامه‌ند
هیندێک له مرۆڤه‌کان سه‌رمه‌شقن، نمونه‌ن، که‌م وێنه‌ن، پێشره‌ون، تروسکی هیوان، پشتیوان و جێگه‌ی پشت پی به‌ستنن، به‌ڵی ئه‌وانه چاکه ده‌زانن و له ته‌نگانه‌دا مه‌ردی مه‌یدانن و هیچ کات له گه‌ڵ خه‌یانه‌ت و بێوه‌فاییدا نین، به‌ڵی ئه‌وانه لێوان‌لێو له چاکه‌ن و یادیان هه‌میشه ده‌مێنێ و که‌سانی بێوه‌فاو نامه‌ردو سپله‌و خائین به گه‌ل ئه‌گه‌ر رۆژێک زه‌حمه‌تیان به خۆیاندا بۆ ئه‌وه‌ی رێگه‌ی چاکه بگرن ژیانی ئه‌و قاره‌مانانه بکه‌نه سه‌رمه‌شق و ده‌رسی ئه‌مه‌ک ناسی و شۆرشگیریان لێوه فێربن و خۆیان له ده‌ردی قین له دڵی و خه‌یانه‌ت و ره‌زاله‌ت رزگار بکه‌ن.
ئه‌و تیکۆشه‌رانه‌ی که سه‌ربه‌رزی گه‌ل و رێبازی ئازادیی و رێبازی به‌رزی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئیرانن ده‌رده‌که‌م که‌وتنه داوای دژمنی قین له دڵ وبه‌و هه‌مووه تایبه‌تمه‌ندیانه‌وه دیلی ده‌ستی پاسداری به‌دفه‌ساڵی دزێوی دژمن به ئازادیی.
ئه‌گه‌ر باس له‌به‌دیل گیرانی پێشمه‌رگه بکرێ، به‌رووداوێکی سه‌یر ده‌ژمێردرێ، چونکه پێشمه‌رگه که‌متر دیل ده‌کرێ، مه‌گه‌ر بریندار بێ و یان به هۆی پیلان و خه‌یانه‌تی خۆفرۆشانه‌وه بکه‌وێته داوه‌وه و به‌دیل بگیرێ. بێگومان ئه‌وه راسته و له‌مێژووی خه‌باتی ئازادیخوازانه‌ی خه‌ڵکی کوردستان که‌متر پێشمه‌رگه به دیل گیراون، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی که بریندار و یا له‌لایه‌ن خه‌یانه‌تکار و خۆفرۆشانه‌وه که‌وتبنه داوای دژمن.
پێنج قاره‌مان، پێنج تێکۆشه‌ر و رۆڵه‌ی نه‌به‌زی سازمانی خه‌بات، شه‌هیدان، (کاک عه‌بدوڵڵا هه‌مزه، کاک خه‌لیل جه‌عفه‌ری ناسراو به خه‌لیل ره‌شاش، کاک تاهیر قادری ناسراو به تاهیر یاکوباوایی، کاک غه‌ففور ئه‌حمه‌دی ناسراو به غه‌ففور شیوه‌له‌یی و کاک حه‌سه‌ن سه‌لیمی سه‌قزی) که له‌رێکه‌وتی ٥ی پووشپه‌ڕی ساڵی ١٣٦٥ له کوردستانی ئێرانه‌وه به‌ره‌و بنکه‌ی سه‌رکردایه‌تی سازمانی خه‌بات له‌سنووری کوردستانی عێراق ده‌گه‌ڕانه‌وه، له‌لایه‌ن خۆفرۆشانی عێراق که به‌شێکیان سه‌ر به بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی و به‌شێکیان سه‌ر به حیزبی ده‌عوه بوون، به‌و فێڵه‌ی که خۆیان به هێزی ئه‌رته‌شی عێراق ده‌ناسێنن، ده‌توانن له‌و پێنج تێکۆشه‌ر و قاره‌مانەی سه‌نگه‌ری کوردایه‌تی نزیک بنه‌وه و به‌ناوی ئه‌وه‌ی بۆ پایه‌گای ئه‌رته‌شی عێراق له‌شاردێی باسنێ له‌سه‌ر سنووریان ده‌به‌ن چه‌که‌کانیان لێ ده‌ستێنن. ئه‌و خائینانه به‌ناوی شۆڕشگێر و دیفاع له‌خه‌ڵکی عێراق چه‌کیان هه‌ڵگرتبوو، به‌لام له‌بنه‌ره‌تدا گوێ به‌فه‌رمانی رژیمی خومه‌ینی بوون و ئه‌وه‌ی ئه‌و رژیمه داوای لێ ده‌کردن جێبه‌جێیان ده‌کرد.
به‌لێ ، به‌داخه‌وه پێنج هه‌ڤاڵی تێکۆشه‌ر و لێوه‌شاوه که چۆکیان به هێزی دژمن داده‌دا و هیچکات مانای شکستیان نه‌ده‌زانی به پیلانی دژمنی قین له‌دڵ و ئه‌و به‌ناو کوردانه که‌وتنه ده‌ست رژیمی ئاخوندی و به قورسترین و بێره‌حمانه‌ترین شێوه شکه‌نجه دران. ئه‌و قاره‌مانانه له‌زیندان و چاڵه ره‌شه‌کانی رژیمی ئاخوندی نمونه‌ی ئازایه‌تی و قاره‌مانی بوون. هاوبه‌ندی ئه‌و شه‌هیدانه له‌دوای ئازادبوونیان سه‌ردانی سازمانی خه‌بات یان کرد، هه‌واڵی قاره‌مانی و نه‌به‌زی شه‌هید کاک عه‌بدوڵڵا هه‌مزه و شه‌هید کاک خه‌لیل کاک غه‌ففورئه‌حمه‌دی و شه‌هید کاک تاهیر یاکوباوایی و شه‌هید کاک حه‌سه‌ن سه‌لیمی یان ده‌گێرایه‌وه.
کاتێک که جه‌لاده‌کان شکه‌نجه‌یان ده‌دان، ئازایانه و خۆراگرانه له‌به‌رانبه‌ر دژمنانی تینوو به خوێنی گه‌له‌که‌مان به بێ هاوار ئیش و ئازاره‌کانیان ته‌حمول ده‌کرد وده‌وێستانه‌وه. ده‌گێرنه‌وه کاتێک که قازی شه‌رعی رژیم به‌ناو بۆدادگایی کردنیان دێته ساڵۆنی دادگا، شه‌هید عه‌بدوڵڵا هه‌مزه و هاورێیانی له‌به‌ری هه‌ڵناستن. ئه‌وه‌یش به‌و خۆراگری و نه‌ترسیه‌یان ناره‌حه‌ت ده‌بێ.
بێ شک یادکردنه‌وه‌ی ئه‌و قاره‌مانانه، ده‌رد و ئازاره‌کان زیاد ده‌کا و برینه‌کان ده‌کوڵینێته‌وه، به‌لام ئه‌گه‌ر یادکردنه‌وه‌ی به‌دیلگیرانی ئه‌و تێکۆشه‌رانه به ده‌ستی خائینان و به‌کرێگیراوانی رژیمی ئاخوندی برینه‌کانمان ده‌کوڵینێته‌وه، ئه‌وه‌شمان بیردێنێته‌وه که رێبازی پڕ له‌سه‌روه‌ری سازمانی خه‌بات ی کوردستانی ئێران چ نه‌وعه قاره‌مانانێکی شۆڕشگێر و له‌خۆبووردووی له‌پێناودا فیداکراوه. هه‌ربۆیه ده‌بێ رێز‌و یادی ئه‌و قاره‌مانانه هه‌میشه‌یی رابگرین و به‌ڵێن به‌که‌س و کاریان و تێکرای هۆگرانی کوردایه‌تی و ئازادیخوازان و خه‌باتکارانی جولانه‌وه، لێبڕاوانه له‌به‌رانبه‌ر رژیمی ملهۆری ئاخوندی دووپات بکه‌ینه‌وه که خوێنی شه‌هیدان وون نابێ و خه‌یانه‌تی خائینان به کورد و نیشتمان له‌بیرناکرێ.
شه‌هید عه‌بدوڵڵا هه‌مزه، شه‌هید خه‌لیل جه‌عفه‌ری، شه‌هید غه‌ففور ئه‌حمه‌دی، شه‌هید تاهیر یاکوباوایی و شه‌هید حه‌سه‌ن سه‌لیمی له‌کۆمه‌ڵکوژی زیندانیانی سیاسی له هاوینی ساڵی 1367 وێرای هه‌زاران زیندانی دیکه‌ی ئازادیخواز له‌ئێران له زیندانی گه‌رهه‌رده‌شت ئیعدام کران.
هه‌زاران سلاو له‌روحی پاکی ئه‌و شه‌هیدانه و تێکرای شه‌هیدانی رێگه‌ی ئازادی کورد و کوردستان.