سەرلەبەیانی رۆژی چوار شەممە رێکەوتی 25ی گەلاوێژ، کچێکی گەنجی خەڵکی شاری بۆکان خۆی سوتاند
سەرلەبەیانی رۆژی چوار شەممە رێکەوتی 25ی گەلاوێژ، کچێکی گەنجی خەڵکی شاری بۆکان خۆی سوتاند
هەواڵدەری هێرانا، سەعات 11و نیوی سەرلەبەیانی رۆژی چوارشەممە، لە چوار فەلەکەی فەلەستین، ئەو روداوە رویداوە و دوای ئاگادار کردنەوەی خەڵکی، کچەکە بەزوی لەلایەن هێزەکانی ئورژانسی 115 وە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
جێی باسە کە ئەو کچە بەهۆی دروستبونی کیشە و دەمە قاڵە لەگەڵ دایکی نەوتی بەخۆیدا کردووە و دواتریش ئاگری تێ بەرداوە کە بەهۆیەوە لەناوچەی دەست و دەم و چاو بەتوندی سوتاوە.