لەپێوەند بە گەرانەوەی ئابلۆقەکان بۆسەر ئێران، چوونەدەرەوەی شیرکەتە بازرگانیەکانی وڵاتان لە ئێران بەردەوامە
لەپێوەند بە گەرانەوەی ئابلۆقەکان بۆسەر ئێران، چوونەدەرەوەی شیرکەتە بازرگانیەکانی وڵاتان لە ئێران بەردەوامە
هەواڵدەری رۆیتەرز، رۆژی پێنج شەممە 25ی گەلاوێژ، رایگەیاند کە شیرکەتی رێگای ئاسنی دەوڵەتی ئاڵمان (Db) بریارە پرۆژەکانی لە ئێراندا بکشێنێتەوە.
وتەبێژی رێگەی ئاسنی دەوڵەتی ئاڵمان، گوتویەتی کە ئەم شیرکەتە لەرێگەی یەکێک لە شیرکەتەکانی سەربەخۆی بەناوی ( شیرکەتی موهەندیسانی راوێژکاری دی بی) لە دوو پرۆژەدا لەئێران خەریکی چالاکیە.
هەروەها ناوبراو وتویەتی کە هەردوو پرۆژەکە لە مانگەکانی ئووت و سێپتامبری 2018 رادەگیردرێن.
شیرکەتی رێگای ئاسنی ئاڵمان، مانگی مەی ساڵی 2017، بەیاننامەیەکی هاوکاری لەگەڵ شیرکەتی رێگای ئاسنی( بنیاد شرقی) ( بن ریل) سەربە دامەزراوەی موستەزعەفان، واژۆ کردووە.
هەواڵی چونەدەرەوەی رێگای ئاسنی ئاڵمان لەکاتێکدا راگەیەندراوە کە عەباس ئاخوندی، وەزیری رێگاو شارسازی، بەم دواییانەو لە رۆژی 9ی گەلاوێژ، وتویەتی: هیوادارم پیشنیارێک لەلایەن ئالمانیەکانەوە بۆ درەوشانەوەی رێگای ئاسنی تاران_ تەورێز، بەدەست بێنین کە بەبێ شک بارودۆخی رێگەی ئاسنین لە ریگای ئوروپادا باشتر بکەین.