ڕۆژی ١٢ی ئۆگۆستی ٢٠ ١٨ له‌شاری باڵزڵی سوید کۆبونه‌وه‌یه‌کی گشتی له نێوان هێزو لایه‌نه سیاسیه‌کانی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان به مه‌به‌ستی لێک نزیک بونه‌وه‌ی
ڕۆژی ١٢ی ئۆگۆستی ٢٠ ١٨ له‌شاری باڵزڵی سوید کۆبونه‌وه‌یه‌کی گشتی له نێوان هێزو لایه‌نه سیاسیه‌کانی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان به مه‌به‌ستی لێک نزیک بونه‌وه‌ی زیاتر و پێکهێنانی ناوه‌ندێکی هاوکاری له‌نێوان ئه‌و هێزانه‌دا سازکرا. نوێنه‌ری کومیته‌ی سویسی سازمانی خه‌بات کاک ئازاد حوسێنزاده به‌شداری ئه‌م کۆبونه‌وه‌ی کرد.
له‌م کۆبونه‌وه‌دا وێڕای باسێکی چڕ له‌سه‌ر دۆخی کوردانی هه‌ر چوارپارچه‌ی کوردستان بڕیاردرا که کۆمه‌ڵه‌یه‌کی هاوکاری کوردستانیانی سویسرا پێک بێنن و له‌و په‌یوه‌ندیه‌ش دا چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ک خرانه به‌ر دیده‌ی ئاماده‌بوانی کۆبونه‌وه‌که. پاش شرۆڤه‌کردنی پڕۆژه‌کان بڕیاردرا که هێزه سیاسیه‌کان له کۆبونه‌وه‌کانی داهاتودا قسه‌ی زیاتری له‌باره‌وه بکه‌ن. ئه‌و هێز و لایه‌نانه‌ی که به‌شداری ئه‌م کۆبونه‌وه بوون پێکهاتبوون له‌مانه‌ی خواره‌وه
1 سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
2.پارتی یەکیتی دیموکراتی کورد (سوریە)
3.پارتی ئازادی و سوسیالیزمی (باکور)
4.پارتی ماڤ و ئازادی ( هاک یار)
5.حیزبی شێوعی کوردستان
6.حیزبی دیموکراتی کوردستان (حدک)
7.پارتی دیموکراتی کوردستان (سوریە)
8.پارتی پیشەروی کوردی (سوریە)
9.جڤاتی دیموکراتیک کوردستانیان (سوئیس)
10.الپارتی
11.پارتی سوسیالیستی کوردستان (باکور)
12.پارتی دیموکراتی کورستان (باکور)
13.پارتی دیموکراتی کورستانی عیراق