ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 25ی گەڵاوێژی 1397 لە رێوڕەسمێکدا لە شاری هەولێر و بەئامادەبوونی بەرێز مەسعود بارزانی و نوێنەری بەشێک لە لایەنە سیاسییەکانی باشووری کورد
ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 25ی گەڵاوێژی 1397 لە رێوڕەسمێکدا لە شاری هەولێر و بەئامادەبوونی بەرێز مەسعود بارزانی و نوێنەری بەشێک لە لایەنە سیاسییەکانی باشووری کوردستان و بەشەکانی دیکەی کوردستان، باڵوێزی وەڵاتانی بیانی، یادی 72هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بەڕێوەچوو.
شاندێکی سازمانی خەبات بەسەرپەرشتی بەرێز کاک کامیل نورانی فەرد ئەندامی دەفتەری سیاسی و هاوریەتی بەرێز کاک شۆڕش حاجی ئەندامی کومیتەی ناوەندی و بەرپرسی پێوەندیی هەولێر لەو یادە دا بەشدارییان کرد و لە لایەن بەرپرسانی باڵای پارتی دیموکرات بە گەرمی پێشوازیی کران. ئاهەنگەکە بە وتەی بە خێر هاتنی کاک هوشیار زێباری ئەندامی دەفتەری سیاسی پارتی دەستی پێکرد و پاشان بەرێز کاک مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان چەندین وتەی پێش کەش کرد.
جێگەی باسە شاندی سازمان وێرای دانی نامەی پیرۆزبایی سازمانی خەبات بەو بۆنەوە، لە نزیکەوە چاویان بە بەرپرسانی پارتی دیموکرات کەوت و پێرۆزبایی خۆیان پێش کەش کردن و لەسەر دۆستایەتی نێوانیان پێداگرییان کردەوە.