سکرتێری پێشووی نەتەوەیەکگرتووەکان، کۆفی عەنان لە تەمەنی 80 سالیدا کۆچی دوایی کرد
سکرتێری پێشووی نەتەوەیەکگرتووەکان، کۆفی عەنان لە تەمەنی 80 سالیدا کۆچی دوایی کرد
رۆژی شەممە ٢٧ی گەلاوێژ، ناوبراو بە هۆی نەخۆشیەوە لە نەخۆشخانەی بێرنی وڵاتی سووئیس کۆچی دوایی کرد.
جیی باسە ئەو هەواڵە لەلایەن دامەزراوەی کووفی عەنان پشتڕاست کراوەتەوە و لەو بارەیەوە نووسیوویەتی: "لە هەر شوینێک دەرد و ئازار هەبووە، ئەو لەوێ ئامادە بووە و بە گەورەیی و مرۆڤ دۆستی یارمەتی لێقەوماوانی داوە".
کووفی عەنان یەکەم سکرتێری ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بووە کە لە ناو کارمەندانی ئەو ڕێکخراوەیەدا، بەو پلەیە گەیشتووە.
کووفی عەنان ساڵی ٢٠ ٠ ١ خەڵاتی ئاشتیی نۆبێلی لەگەڵ ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بە بۆنەی "هەوڵدان بۆ دروست کردنی جیهانێکی ئارام" بە دەست هێناوە.
ناوبراو لە ساڵی ١٩٩٧ هەتا ٢٠ ٠ ٦ وەکوو حەوتەمین سکرتێری ڕێکخراوەی نەتەوەیەکگرتووەکان لەو پۆستەدا هەڵبژێردرا.
کووفی عەنان لە ساڵی ١٩٣٨ لە شاری کوماسی وڵاتی غانا لە دایکبووە