رۆژی یەکشەممە 28ی گەلاوێژ، جان بۆڵتۆن راوێژکاری ئەمنیەتی نەتەوەیی ئامریکا، لەگەڵ بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، دیدارێکی کارییان وەرێ خست لە ئۆرشە
رۆژی یەکشەممە 28ی گەلاوێژ، جان بۆڵتۆن راوێژکاری ئەمنیەتی نەتەوەیی ئامریکا، لەگەڵ بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، دیدارێکی کارییان وەرێ خست لە ئۆرشەلیمی پایتەختی ئیسرائیل، لەو دیدارەدا دەستێوەردانە ناوچەییەکانی رژیمی ئاخوندی ئێران و شێوەی بەرەورووبونەوە لەگەڵ پرۆژە موشەکی و ناوکەییەکانی ئەو رژیمە خرانە بەر باس.
لەچوارچێوەی دیدارەکەدا بنیامین نەتەنیاهۆ، بە جان بۆڵتۆنی گوت کە تۆ لەکاتێکدا هاتوی بۆ سەفەر کە کۆمەڵێک بریاری گرنگ لەلایەن دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئامریکاوە دراوە لەپێوەند بە راگواستنی سەفارەتی ئامریکا بۆ ئۆرشەلیم و هاتنەدەرەوە لە رێکەوتننامەی ناوکەیی لەگەڵ ئێران.
هەروەها جان بۆڵتۆن لە وەڵامدا و لە سەرەتای دەست پێکی دیدارەکەدا بە سەرۆک وەزیری ئیسرائیلی وت، ئێوە ئاماژەتان بە کۆمەڵێک بابەتی گرنگ کرد بەڵام دیارە کە کۆمەڵێک کۆسپی گەورە روبەروی ئیسرائیل، ئامریکاو جیهانە، لەسەروی هەموو ئەمانەوە بەرنامەی ناوکەیی و پرۆژەی موشەکی بالستیکی ئێرانە.
بڵاوکراوەکانی ئیسرائیل ئاماژەیان بەوە کردووە کە رۆژی دوشەممە 29ی گەلاوێژ، دووەم دیداری کاری جان بۆڵتۆن و بنیامین نەتەنیاهۆ ساز دەکرێت، هەروەها جان بۆڵتۆن لەو سەفەرەیدا لەگەڵ هێندێک پلەداری ئەمنیەتی ئیسرائیل وتوێژ دەکات.
جێی باسە کە جان بۆڵتۆن ماوەی 14 ساڵ پێش واتە سەردەمی دەسەڵاتداری جۆرج بوش سەردانی ئیسرائیلی کردبوو.