رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٧ی گەلاوێژ، منداڵێکی تەمەن ١٣ ساڵ لە شاری سەردەشت خۆی کوشت
رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٧ی گەلاوێژ، منداڵێکی تەمەن ١٣ ساڵ لە شاری سەردەشت خۆی کوشت
ئەو منداڵە ناوی زەکەریا ئەسوەک، کوڕی عەزیز و دانیشتووی دێهاتی ڕەش هەرمێ سەر بە شاری سەردەشت بووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو منداڵە بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەری هەنگاو: لە ماوەی ٥ مانگی یەکەمی ئەمساڵی هەتاوییدا، لانیکەم ٢٢ منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵ لە کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە ٧ کەسیان کوڕ و ١٥ کەسیان کچ بوون.