بە بۆنەی جێژنی قوربان پیرۆزبایی پێشکەش بە موسڵمانانی کوردستان، ئێران و موسڵمانانی جیهان دەکەم.
بە بۆنەی جێژنی قوربان پیرۆزبایی پێشکەش بە موسڵمانانی کوردستان، ئێران و موسڵمانانی جیهان دەکهم.
جێژنی قوربان یەکێک لە جێژنە گەورەکانی موسڵمانان،هێمای قوربانیدان و فیداکاری لە رێگەی ئامانج و مەبەستی باڵا، و نیشانەی بە خۆداچوونەوەو هەروەها فیدای گیان لە رێگەی چاکەو گەیشتن بە ئامانجی پیرۆزە.
بێگومان بۆ خەڵکی ستەم لێکراو ماف زەوت کراوی کوردستان کە دەیان ساڵە لە لایەن دەسەڵاتە ملهوڕو داگیرکەرەکانی کوردستان دەچەوسێنەوەو لە ماوەی دەیان ساڵەدا بە بەردەوامی قوربانی داوەو گیان و ماڵی لە پێناو ئامانجی بەرزو پیرۆزی ئازادی و رزگاریی بەخشیوە،قسەی تێدا نیە کە جێژنی قوربان و پەیامەکانی بە باشی پێناسەدەکرێ.
گەلی چەوساوەی کوردستان بە هەموو بیرو بۆچوونەکان و تێکرای باوەڕە ئاسمانیەکانی بە بێ جیاوازی لە لایەن حکومەتە داگیرکەرو ئیستبدادیەکان چەوسێندراونەوەو تا ئەو رۆژەی بە سەربەستی و ئازادیی یەکجاری نەگەین قسەی تێدا نیە کە ستەم و چەوسانەوەو بێدادی لە سەر دانیشتوانی نیشتمانی داگیرکراو بەڵا لێدراومان بەردەوام دەبێ
پیرۆزبێ جێژی قوربان لە هەمووان و پیرزە بەردەوام بوون لە خەبات و تێکۆشان تاگەیشتن بە ئازادیی یەکجاریی.
سکرتێری گشتی
بابەشێخ حوسەینی