بە پێی ئاماری فەرمیی ناوەندێکی ئێرانی ساڵی ڕابردووی هەتاوی نزیکەی ١٤٠ ٠ هاووڵاتیی کورد هەوڵی خۆکوشتنیان داوە کە دەکاتە سەدا ٢٨ی ئەو ئامارەی کە لە سەرانسەری ئێر
بە پێی ئاماری فەرمیی ناوەندێکی ئێرانی ساڵی ڕابردووی هەتاوی نزیکەی ١٤٠ ٠ هاووڵاتیی کورد هەوڵی خۆکوشتنیان داوە کە دەکاتە سەدا ٢٨ی ئەو ئامارەی کە لە سەرانسەری ئێراندا تۆمار کراوە
بە پێی ئامارێک کە ئومید موحەدس، سەرۆکی بنکەی چاوەدێری و هاوئاهەنگی کاروباری لاوانی ئێران بڵاوی کردووەتەوە،لە ماوەی ساڵی ١٣٩٦ی هەتاوی، ٤٩٩٢ حاڵەتی هەوڵدان بۆ خۆکوشتن لە ئێراندا تۆمار کراوە.
بە پێی ئەو ئامارەی کە لەلایەن ئەو ڕێکخراوەوە بڵاو کراوەتەوە، تەنیا لە پێنج پارێزگای کوردستانØ› واتە ئیلام، کرماشان، لووڕستان، سنە و ئورمیە ١٣٩٥ حاڵەتی هەوڵدان بۆ خۆکوشتن تۆمار کراوە کە دەکاتە ٢٨٠ª هەموو ئەو حاڵەتانەی کە لەئێران تۆمار کراون.
پارێزگای ئیلام کە ٥٥٠ هەزار حەشێمەتی هەیە و بە کەم حەشیمەت ترین پارێزگای ئێران ناسراوە، زیاترین هەوڵی خۆکوشتنی تێدا تۆمار کراوە. لە ماوەی ساڵێکدا ٨٠ ٠ حاڵەتی هەوڵدان بۆ خۆکوشتن لە ئیلام تۆمار کراوە.
دوای پارێزگای ئیلام، پارێزگاکانی کرماشان و ئورمیە بە ٢٠ ٩ حاڵەت و ١٥١ حاڵەت لە ریزی شەشەم و دەیەم جێیان گرتووە. هەروەها لوڕستان بە ١٣٥ حاڵەت و سنەش بە ١٠ ٠ حاڵەت لە ریزی دوازدە و چواردەهەم جێیان گرتووە.
لە کۆی ئەو ١٣٩٥ کەسەی کە لە کوردستان هەوڵی خۆکوشتنیان داوە، ٥٧٠ کەسیان ژن و ٨٢٥ کەسیان پیاو بوون.
خۆکوشتنی ژنان لە پارێزگای ئیلامدا بە نیسبەت پیاوان زیاتر بووە و لە ٤ پارێزگای دیکە خۆکوشتنی پیاوان زیاتر بووە.
لەپارێزگای ئیلام ٤٠ ٧ ژن، کرماشان ٦٧ ژن، ئورمیە ٣٣ ژن، سنە ٣٢ ژن و لوڕستانیش ٣١ ژن لەو ماوەیەدا هەوڵی خۆکوشتنیان داوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، هەژاری و بێکاری دوو هۆکاری سەرەکی خۆکوشتن بوون.
جێگەی باسە رۆژی دوشەممە ریکەوتی 29ی گەلاوێژ، ژنێکی تەمەن ٢٠ ساڵە بە ناوی ”ژیلا ئەندایش“ کچی محەمەد لە شاری مەهاباد خۆی کوشتووە.
بە پێی راپۆرتی هەنگاو ، ژیلا ئەندایش خەڵکی گوندی حاجی حەسەن شاماتی میاندواو بووە کە ساڵی ڕابردوو لەگەڵ کەسێکی مەهابادی ژیانی هاوبەشی پێک هێنابوو.
جیی باسە ژیلا لەرێگای قەنارەوە خۆی کوشتووە.