رۆژی هەینی 2ی خەرمانان، بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، لە دانیشتنێکی هەواڵدەریدا لە ویلنیوسی پایتەختی لیتوانی، لەتەنیشت رێبەرانی لیتوانی و ئەستۆنی ق
رۆژی هەینی 2ی خەرمانان، بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، لە دانیشتنێکی هەواڵدەریدا لە ویلنیوسی پایتەختی لیتوانی، لەتەنیشت رێبەرانی لیتوانی و ئەستۆنی قسەی کردو گوتی: پێدانی بەستەی 18 ملیۆن یۆرۆیی یەکێتی ئوروپا بۆ چەند پرۆژەیەکی بەرهەمهێنان لە ئێراندا، وەک ژەهر وایە بۆ خەڵکی ئەو وڵاتە و کارێکی باش نیە.
ئەوە لەکاتێکدایە کە یەکێتی ئورووپا رۆژی پێنج شەممە 1ی خەرمانان رایگەیاندبوو کە بەستەیەکی 18 ملیۆن یۆرۆیی ئەداتە ئێران بەمەبەستی هاوکاری چەند پرۆژەیەکی بەرهەمهێنانی بیناسازی لەو وڵاتەدا.
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت کە سیاسەتی ئێران پەرەپێدانی ترۆرە لە ناوچەکەدا، بۆیە ئەو بەستە هاوکاریەی یەکێتی ئوروپا بەجێی یارمەتی بۆ چارەسەری کێشەکانی کەم ئاوی و هاوکاری کردنی شۆفێری کامیۆنەکان، تەنیا بۆ پەرەپێدانی بەرنامەی موشەکی، بەهێزکردنی سپای پاسداران و بەرەوپێشبردنی ئامانجەکانی وڵاتەکەی لە سوریەو باقی وڵاتانی خاوەرمیانە خەرج دەکات.
هەروەها ناوبراو ئاماژەی بە کێشەی کەم ئاوی و دوو دەورە مانگرتنەکانی ئەم دواییانەی شۆفێرانی کامیۆن لە ئێراندا کرد.
وتیشی، ماوەی دو حەوتوی رابردو کە وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ رێبەرانی ئوروپایی چاوپێکەوتنی هەبوو، ئێران خەریکی ئامادەکاری بو بۆ ئەنجامدانی کردەوەیەکی ترۆریستی لە ئوروپادا بووە.