ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی گەلاوێژ، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئیلام هاووڵاتییەکی کورد بەناوی مەحیەدین غیاسی، گرتووەو و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە
ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی گەلاوێژ، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئیلام هاووڵاتییەکی کورد بەناوی مەحیەدین غیاسی، گرتووەو و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراوە و پاش یەک حەفتە لە دەستبەسەر کران، هێشتا چارەنووسی نادیارە و نازانرێ کە لەکوێ ڕاگیراوە.
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەری هەنگاو: لە لایەکی دیکەوە، ڕۆژی سێشەممە (٣٠ ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی شنۆ بە ناوی شاکر باقی تەمەن ٣٦ ساڵ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە گیراو و بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە گوازراوەتەوە.