یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

بەرێوەچوونی کۆبوونەوەیەکی تەشکیلاتی بۆ ئەندامانی سازمان لە وەڵاتانی سکاندیناویا

بەرێوەچوونی کۆبوونەوەیەکی تەشکیلاتی بۆ ئەندامانی سازمان لە وەڵاتانی سکاندیناویا

بە ئامادەبوونی کاک بابەشێخی حسەینی سکرتێری گشتی سازمان و بەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەندامانی سازمانی خەبات لە وەڵاتانی نۆروێژ و سویید و فینلاند کۆبوونەوەیەکی

 بە ئامادەبوونی کاک بابەشێخی حسەینی سکرتێری گشتی سازمان و بەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەندامانی سازمانی خەبات لە وەڵاتانی نۆروێژ و سویید و فینلاند کۆبوونەوەیەکی تەشکیلاتی لەلایەن رێکخستنی دەرەوەی سازمان لە وەڵاتی نۆروێژ بەرێوەچوو


رۆژی شەممە رێکەوتی 3ی خەرمانانی 1397ی هەتاوی، بەرابەر بە 25ی ئاگۆستی 2018، لە شاری رۆدەی وەلاتی نۆروێژ بە ئامادەبوونی بەرێز سکرتێری گشتی سازمانی خەبات و بەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەندامانی دڵسۆزی سازمانی لە وەڵاتەکانی نۆروێژ، سویید و فینلاند بەرێوەچوو.


لەو کۆبوونەوەیەدا بەرێز کاک عەبدوولا قادری بەرپرسی کۆمیتەی نۆروێژ کۆبوونەوەکەی بەرێوەبرد و بەخێر هێنانی ئەندامانی سازمانی بۆ نۆروێژی کرد و دەست خۆشی لێ کردن کە بەشێوەیەکی دڵسۆزانە بەردەوام بەشدارن لە بەرێوەبردنی ئەرکە سازمانیەکان لە وەلاتەکانی خۆیان.


کاک عەبدووڵا پاشان داوای لە بەرێز کاک بابەشێخی حسەینی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات کرد کە چەند وتەیەک پێشکەش بە ئامادەبووان بکات.


کاک بابەشێخ لە وتەکانیدا ئیشارەی بە رابردووی پر لە سەروەری سازمانی خەبات و زەروورەتەکانی دروستبوون و کارکردی سازمان و رێبەرایەتی بەتایبەت رێبەری فیداکاری نەتەوەکەمان مامۆستا سەید جەلالی حسەینی کرد و فەرمووی: نمونەی چەند ساڵ کارو تێکۆشانمان لە کوردستانی ئێران دەریدەخات  ئێمە چ شێوە تەشکیلاتێکین و کاری سیاسی و رێکخراوەییمان چۆنە. سازمانی خەبات تەشکیلاتێکە کە ئەورۆژەی ئیعلامی مەوجوودیەتی کردووە هەست بە بۆشاییەک کراوە لە جووڵانەوەی گەلی کوردا، بۆشاییەک کە ئەحزابی دیکە نەیانتوانیووە وەکوو فکرەی سازمانی خەبات بن. ئێمە نەهاتین حیزبی سیاسی دیکە تەرد کەین و یان بەدیلی حیزبی دیکە بین. نە هیچ حیزبێکی سیاسی دیکە لە سازمانی خەبات دەچێ و نە سازمانی خەباتیش لە حیزبی دیکە دەچێ. بێگوومان مێژووی ئەو 40 ساڵ کار و تێکۆشانە، هەنگاوەکان، ئامانجەکان دەرخەری ئەو حەقیقەتەن. 


لە ماوەی ئیدارەکردنی شاری بانە لەلایەن جەنابی مامۆستاوە لە مەرحەلەی دوای رووخانی حکومەتی شا نمونەیەکی بارز و دیار و واقعیە لە شێوەی بەرێوەبەری وەڵات لەلایەن سازمانی خەباتەوە و ئەوە نمونەی باڵانوێنی کوردستانە، یانی ئەگەر رۆژێک ئێمە سەهممان هەبێ لە ئیدارەکردن و بەرێوەبەردن. لە هەموو ئەو ماوەدا کە زیاتر لە ساڵێکی خایاند تەنیا یەک دزی کرا و یەک کەسیش کوژرا، دیارە ناوچەی بانە، ناوچەیەکی وەسیعە، ئەگەر چی ئەو کات شاری بانە حەشیمەتی وەکوو ئێستا نەبوو. بەڵام ئەوە دەرخەری ئەو راستیەیە کە شار بەشێوەیەکی تەواو ئارام بوو، حەتا دێهاتەکانیش ئارام بوون. ئەوەش دەگەرێتەوە بۆ نەوعی ئیدارەکردن و نەوعی چالاکی دەفتەری مامۆستا و خودی مامۆستا. وە لە ماوەی ئەو 40 ساڵەشدا لە جەرەیانی موبارەزە و شۆرش لە کوردستانی ئێران و لە کوردستانی عێراقدا سازمانی خەبات نمونەی پاکی و سەداقەت بووە لە کارکردنی شۆرشدا. ناڵێم سازمانی خەبات کەموکوری نەبووە بەڵام سازمانی خەبات کەمترین هەڵەی هەبووە چ پێشمەرگەکانی چ بەرێوەبەرانیشی. 


بەرێز کاک بابەشێخ لە پێوەند بەو هێرش و پەلامارانەی دەکرێنە سەر سازمان لەلایەن خەڵکێکەوە وتی: وەک ئاگادارن لە ماوەی رابردوودا ریزێک حەمەلەی نادروست کرایە سەر سازمانی خەبات لەسەر ئەوەی سازمانی خەبات لەگەڵ سازمانی موجاهیدین پێوەندی هەیە. ئەگەر هەر کەسێک تۆزێ زەحمەت بە خۆی بدات بگەرێتە دواوەو مێژووی سازمانی خەبات بخوێنێتەوە، دەبینێ کە تەشکیلاتەکەمان چۆنی کار کردووە لە باری کوردایەتیەوە هیچ وەختێک نەبووە بڵەین لەو قۆناغەدا سازمانی خەبات کاری کوردایەتی و شۆرشگێڕانەی زەعیف بووە. سازمانی خەبات حەتا لە کوردستانی عێراقدا خۆی فیدای کوردستانی عێراق کرد لەبەر کوردایەتی پاک و بێگەردی، سازمانی خەبات ئامادە نەبوو مل بۆ هیچ داوایەکی حکومەتی سەدام حسەین دانەوێنێ. وە حەتا لەم ئاخریەدا کە داعش و حەشدی شەعبی هێرشیان کردە لەسەر هەرێمی کوردستان پێشمەرگەی سازمانی خەبات بە ئامادەییەوە بەشدار بوون بۆ رووبەرووبوونەوە لەگەڵ کەمی ئیمکاناتیش دا. کە وایە ئەندامانی سازمانی خەبات دەبێ سەربەرزبن بە کاری شۆرشگێڕانە و تەشکیلاتی خۆمان. ئێمە هێزێکی سیاسین کە دەبێ رۆژ لە دوای رۆژ پرنسیب و ئوسوولمان هەبێ. ئێمە پێمان وایە کوردستان دەبێ بە شێوەیەک ئیدارە بکرێ کە خەڵکەکەی بحەسێتەوە، ئێمە هەوڵ ئەدەین لە داهاتوودا کوردستانی ئێران لە شەڕ و شۆڕ رزگاری بێ ئەو هەموو شەڕ و کێشە بۆ خەڵکی کوردستانی ئێران بە زەرووری نابینین. بۆ ئەو مەبەستەش نەک هەر لەگەڵ موجاهیدین، لەگەڵ هەر هێزێکی شۆرشگێڕی دیکەش کە زەمینەساز بێت بۆ ئەوەی کە خەڵکی کوردستانی ئێران بە ئارامی درێژە بە ژیان بدات، پێوەندی دەگرین. ئێمە تەشکیلاتێکی سەربەخۆین، چۆن سەربەخۆ بووین لە پێوەندیی لەگەڵ  حکومەتی عێراقدا و ئێستاش کە لە کوردستانی عێراقین. وە ئەوانەش دەلیلن کە ئەندامانی سازمانی خەبات دەبێ شانازی بکەن بەوەی کە سازمانەکەیان چەندە تەشکیلاتێکی بە پرنسیب و خاوەن ئوسوولە. 


بەرێز کاک بابەشێخ لە پێوەند بە پێوەندی لەگەڵ ئەحزابی کوردستانی ئێران گوتی: ئێمە ویستوومانە لە گەڵ حیزبی دیموکرات و کۆمەڵە پێوەندی باشمان هەبێ و هەمیشەش پێشقدەم بووین بۆ ئەو مەبەستە. بەڵام ئێمە ناتوانین هیچ لایەنێک بە تەنیا بە رێبەری جووڵانەوەی گەلی کورد بزانین. هەر حیزبەو بە پێی توانا و قەوارەی خۆی.  


بەرێز سکرتێری گشتی لە پێوەند بە ناوخۆی سازمان و ئەرکەکانی خۆمان فەرمووی: ئێمە لە باری سیاسیەوە هێزێکی سەربەخۆین، لە باری تەشکیلاتیەوە هێزێکی مونسەجیم و رێک و پێکین، بەڵام ئێمە هەندێ مووشکیلات و کەموکوریمان هەیە، لە بچووک بۆ گەورە و بە تەمەنەکانمان پێویستە کۆڵ بە تەشکیلاتەکەمانەوە هەڵگرین. ئەوەی رەنج  وزەحمەتی بۆ سازمانی خەبات کێشاوە بەرپرس و مەسئولە لە سازمان و دەبێ بە هەموومان کار و باری سازمانی خەبات بەرینە پێش. نابێ کەس و خۆی بە نامۆ ببینێ لە سەرکەوتن و لە گەشەسەندنی سازمانی خەباتدا. ئەوەی کە سازمانی خەبات گەیشتووەتە ئەم قۆناغە زەحمەت و رەنجی یەک بە یەکی ئێوەیە. کەوایە جیددی بوون لە راپەراندنی کار و باری سازمان ئەرکی ئاخر کەسمانە. هەموومان رێبەری سازمانی خەباتین و سازمانی خەباتیش هیی هەموومانە. کە وایە ئێمە دەبێ لە رێگەی گەشەسەندن و پێشخستنی سازمانی خەباتدا هەنگاوی زۆر جیددی هەڵگرین. لەو پێناوەشدا وەک سکرتێری گشتی سازمان هەموو پێشنیهادێک لە ئێوەی بەرێز وەردەگرم کە هەوڵ بدەین سازمانی خەبات ئەو مووشکیلاتەشی کە هەیە چارەسەری بکەین. 


 


لە دوای وتەکانی کاک بابەشێخ، ژمارەیەک لە ئەندامانی سازمان را و بۆچوون و پێشنیاری خۆیان بۆ زیاتر پەرەسەندنی و پێشخستنی کارەکانی سازمان لە ئوروپا و شوێنەکانی دیکە خستەڕوو.











 


 


6 ساڵ و 2 مانگ و 28 ڕۆژ و 19 کاتژمێر و 45 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەرێوەچوونی کۆبوونەوەیەکی تەشکیلاتی بۆ ئەندامانی سازمان لە وەڵاتانی سکاندیناویا

بەرێوەچوونی کۆبوونەوەیەکی تەشکیلاتی بۆ ئەندامانی سازمان لە وەڵاتانی سکاندیناویا

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران