یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

راگەیەندراوی هاوبەشی رێکخراوەکانی ئافرەتان و لاوانی سازمانی خەبات بە بۆنەی ٥ی خەرمانا

راگەیەندراوی هاوبەشی رێکخراوەکانی ئافرەتان و لاوانی سازمانی خەبات بە بۆنەی ٥ی خەرمانا

هاونیشتمانیانی خۆراگر!

ئافرەتان و لاوانی تێکۆشەر!

ئەمرۆ 38 ساڵ بەسەر مێژووی پاکی جەریانێکی کاریگەرو خاوەن پێگەی سیاسی ناو ساحەی سیاسی کوردسان تێدەپەرێ. 

38ساڵ لەمەوبەرو لەم رۆژەدا، سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران هاتە پێکهاتن. ئەو جەریانە سیاسیە توانی بە بەرنامەو ئیدئۆلۆژیەکی جیاواز و خۆماڵیانە و بەدوور لە فکری نامۆ، هەرزوو لەناو موعادیلات و کایە سیاسیەکاندا جێدەستی دەرکەوێ‌ و پەیام و ریساڵەتی تێکۆشانی پیشوازیی گەرمی کۆمەڵانی خەڵکی بەدواوە بێ .

سازمانی خەبات وەک هێزێکی سەرەکی ناو ساحەی سیاسی کوردستان،  بە بوونی رێبەرێکی فیداکار و سادقی وەک جەنابی مامۆستا سەیید جەلالی حسێنی و  رێباز و بەرنامەیێکی خەڵکی، توانی لەماوەیەکی زۆر کەمدا کاریگەری زۆر گەورە لەسەر جوڵانەوەی رزگاریخوازانەی نەتەوەیی  لەکوردستانی ئێران دابنێ‌ و ببێتە جێگەی متمانە و باوەری کۆمەلانی خەڵک ، ئەمەش وایکرد کە سەرەرای شەری دژمنانی قین لەدڵی کورد ، بێبەش نەبێ لە بەربەست بۆ دروستکردن و دژایەتی کردنی باقی لایەنەکانەوە.

سازمانی خەبات توانیویەتی لە ماوەی تەمەنی تێکۆشان و خەباتی نەپساوەی دا گەورەترین دەسکەوت و داستانی حەماسی و سەرکەوتنی دیار بۆ خەڵکی کوردستان مسۆگەر بکات و سەرەرای لەمپەرەکان، وەک هێزێکی پێشەنگ ئەو کاروانەی خەباتە بۆ ماوەی نزیک بە 4 دەیە بباتە پێشەوە.

ئاشتەوایی و یەکریزی نەتەوەیی  و دۆستایەتی نێوان حیزبەکان خەمی هەمیشەیی سازمانی خەبات بووە و بە درێژایی تەمەنی تیکۆشانی، پرۆژە و بەرنامەی بۆ وەدیهێنانی ئەو خەونە پیرۆزە کردوە و بێگومان لە هەموو هەوڵەکان لەو پێناوەدا شوێندانەر بووە و دەوری ئەرێنی گێراوە .  

هەگبەی سازمانی خەبات پڕن لەو خاڵە بەهێز و جێگە شانازیانە و لەناویشیاندا روانگە و هەلسوکەوت و بەرنامەی سازمانی خەبات هەر لە کۆنەوە تا ئێستا لە راست دوو توێژی گرینگی ئافرەتان و لاوان جێگەی هەڵوەستە لەسەر کردنە و هاندان و تێکەڵ کردنی ئەو دو چینە بە کار و تێکۆشانی رێکخراوەیی و بەخشینی پێگە و جێگەی شیاو بە شێوەی عەمەلی و پراکتیک لەناو تەشکیلات و رێبەری دا، دەرخەری ئاستی بایەخ پێدانی سازمانی خەباتە بەو دوو چینە گرینگەی کۆمەڵگای کوردستانی ئێران. 

سازمانی خەبات  ئەو ژینگە شیاوەیە کە چینەکانی کۆمەڵگا دەتوانن لەژێر سایەی بە ماف و ویستەکانیان بگەن و تێکۆشانی ئازادانەی خۆیان تێدا جێبەجێ‌ بکەن، لەگەڵ خەباتی توێژی هاوکات خەباتی نەتەوەیی خۆشیان بە باشترین شێوە ببەنە پێشەوە. 

لەم یادە پیرۆزەدا هەزاران سڵاو درود بۆ رۆحی هەموو شەهیدانی کوردستان بەگشتی و سازمان بە تایبەتی، وە لە سەروشیانەوە رێبەری پایەبەرزو دامەزرێنەرمان جەنابی مامۆستا سەید جەلال حسێنی.

 پیرۆز بێ لەسەرجەم کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و هەڵوەدایانی ماف و ژیانی ئینسانی و رێبورارانی رێگەی ئازادی.

  ئومێد دەکەین بە خەباتی نەپساوە و یەکانگیری نەتەوەییمان، داری ئازادی بێتە بەرهەم و کۆشک و تەلاری نیزامی دیکتاتۆری ئێران برمێ‌.

پیرۆزبێ ٥ی خەرمانان، ٣٨ مین ساڵیادی دامەزراندنی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران.

رێکخراوەکانی ئافرەتان و لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران 

٥ی خەرمانانی ١٣٩٧


6 ساڵ و 2 مانگ و 28 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 19 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

راگەیەندراوی هاوبەشی رێکخراوەکانی ئافرەتان و لاوانی سازمانی خەبات بە بۆنەی ٥ی خەرمانا

راگەیەندراوی هاوبەشی رێکخراوەکانی ئافرەتان و لاوانی سازمانی خەبات بە بۆنەی ٥ی خەرمانا

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران