یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

بەرێوەچوونی رێورەسمی 5ی خەرمانان لە وەڵاتی نۆروێژ

بەرێوەچوونی رێورەسمی 5ی خەرمانان لە وەڵاتی نۆروێژ

رۆژی شەممە 3ی خەرمانانی 1397ی بەرابەر بە 25ی ئاگۆستی 2018ی زایینی، بە ئامادەبوونی کاک بابەشێخی حسەینی سکرتێری گشتی و بەشداری ژمارەیەک لە ئەندامانی سازمان و دۆستانی

 

 

رۆژی شەممە 3ی خەرمانانی 1397ی بەرابەر بە 25ی ئاگۆستی 2018ی زایینی، بە ئامادەبوونی کاک بابەشێخی حسەینی سکرتێری گشتی و بەشداری ژمارەیەک لە ئەندامانی سازمان و دۆستانی بەرێز و کوردانی نیشتەجێ لە وەڵاتی نۆروێژ بەتایبەت لە پارێزگای ئۆستفۆڵد رێورەسمی 5ی خەرمانان یادی 38مین ساڵیادی دامەزرانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بەشێوەیەکی بەشکۆ، لەلایەن کۆمیتەی نۆروێژی سازمانەوە بەرێوەچوو.



سەرەتای بەرنامەکان بە سرودی نەتەوەیی ئەی رەقیب و دەقیقەیەک وەستان وەک رێز و وەفا بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان و بەتایبەت شەهیدانی سوورخەڵاتی سازمانی خەبات دەستی پێ کرد.



هەروەها مۆمی 38 ساڵەی دامەزرانی سازمان لەلایەن کەزیە یوسفی و کەیوان کەریمی دوو لاوی خوێنگەرمی رێزەکانی سازمانی خەبات لە نۆروێژ داگیرسا.



پاشان پەیامی کۆمیتەی نۆروێژی سازمانی خەباتی کوردستان لەلایەن کاک مەحمودی یوسفی بەرپرسی پەیوەندی کۆمیتەی نۆروێژی  سازمانەوە پێشکەش کرا. کاک مەحمود لە پەیامی کۆمیتەدا وێڕای بەخێرهێنانی نوێنەری هێز و لایەنە کوردستانیەکان و بەشداربووان، ئیشارەی بە زەروورەتی هاتنە مەیدانی سازمانی خەبات و جۆری کارکرد و رەوتی نوێبوونەوە و گەشەی  سازمان لە قۆناغە جۆراوجۆرەکانی 40 ساڵی رابردوو و بەتایبەت دەوری ئەرێنی سەرکردایەتی و پێشمەرگە خۆنەویستەکانی سازمانی کرد.



پاش پەیامی کۆمیتەی نۆروێژ، بەرێز و تێکۆشەر کاک بابەشێخی حسەینی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات چەند پەیڤێکی پێشکەش کرد و فەرمووی: سازمانی خەبات ماوەیەک لە دوای فەرمانی خومەینی بۆسەر کوردستان دامەزرا لەبەر ئەوەی هەم بەرپەرچی فەرمانی خومەینی بداتەوە، وە هەم وەک هێزێکی سیاسی تێگەیشتوو بۆ قۆناغێکی نوێ لە خەباتی نەتەوەیی و کوردایەتی پێی نایە مەیدانی خەباتی ئازادیخوازی. ئێمە تەشکیلاتێکی سیاسین کە نوێبوونەوەمان ساڵ بەساڵ و کات بە کاتە، سازمانی خەبات لە کۆنگرەی سێهەمی خۆیدا توانی بەرنامە و خەت و رێبازی خۆی بگۆری، بەرنامەکەی کردە نەتەوەیی و نیشتمانی، بۆ ئەوەی هەموو دانیشتووانی کوردستان، بە نەتەوە غەیرە کوردەکانی وەک ئازەری، ئەرمەنی و مەزهەب و فکرەکانی وەکوو ئەهلی حەقەوە خۆیان لە سازمانی خەباتدا ببیننەوە. من داوام ئەوەیە کە ئەوانەی خۆ بە خەمخۆری گەلی کورد دەزانن بێن سازمانی خەبات بەهێز بکەن. بەهێز بوونی سازمانی خەبات بەو فکرە نوێیەوە، کە هەموو وەرزێک خۆی ئەبدەیت دەکاتەوەو بەشێوەیەکی نوێ دێتە مەیدانی خەبات، گرینگیەکی زۆری هەیە.



سکرتێری گشتی لە درێژەی وتەکانی دا وتی: ئێمە باوەرمان وابووەو هیچ کاتیش ئەو باوەرەمان ناگۆرێ کە دژ بە ستەم و ستەمگەرانین، لە پێوەندی لەگەڵ حکومەتی عێراق سەلماندمان کە وەکوو هێزێکی مەسئول لەگەڵ ئەو حکومەتە هەڵسووکەوت و هەڵوێستمان نواند. خەبات و تێکۆشانمان لە پێناو نیشتمان بووە، بۆیە لەسەر هاوکاری خەڵکی کوردستنی عێراق و هێزە سیاسیەکانی گیانی خۆمان و داهاتووی سازمانی خەباتمان خستە مەترسیەوە. ئێمە تەشکیلاتێکین کە پێمان وایە کە رژیمی خۆمەینی دەبێ بروخێ و لەسەر ئەو بنەمایە هیچ تەعاروفێکمان نیە، وەختێک دۆستایەتی هێزێکی شۆرشگێڕی سەرانسەری وەکوو سازمانی موجاهیدین دەکەین، پێمان وایە ئەو هێزە باوەری بە مافی گەلی کورد هەیە و پێمان وایە هێزێکە کە جددیە لە دژمنایەتی ئەو رژیمە کە وایە بیرکردنەوە و تێگەیشتنی ئێمە، بیرکردنەوەیە لەسەر قازانج و  مەسڵەحەتی گشتی.



لە دوای وتەکانی سکرتێری گشتی سازمان، سرودێکی شۆرشگێڕانە لەلایەن هونەرمەند شێرکۆ مەریوانیەوە پێشکەش کرا. 



پاشان پەیامی هاوبەشی رێکخراوەکانی ئافرەتان و لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران لەلایەن خوشکە کەژاڵی کاکەییەوە پێشکەش کرا.



 هێز و لایەنە بەرێزانە پەیامی پیرۆزبایی خۆیان پێشکەش کرد کە برینی بوون لە: کاک قادری عەزیز بەیگی نوێنەری گۆمیتەی گشتی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، کاک هەندرێن باوەنووری نوێنەری کۆمیتەی رێکخستنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، کاک رێبواری ئەحمەدزادە نوێنەری پارتی ئازادی کوردستان و کاک حامیدی جەعفەری نوێنەری هاوبیرانی دیموکرات.



هەروەها ژمارەیەک لە هێز و لایەنە سیاسیەکان بروسکەی پیرۆزبایی و چەپکەگوڵیان پێشکەش بە بەرێوەبەرانی رێورەسمی 5ی خەرمانان کرد کە بریتی بوون لە: 



پارتی دیموکراتی کوردستان، حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران،کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، حیزبی دیموکراتی کوردستان، بزوتنەوەی گۆڕان، پارتی ئازادی کوردستان و هاوبیرانی دیموکرات.



 



بەشی کۆتایی رێورەسمەکە تەرخان کرابوو بە هەڵپەرکێ و گۆرانی کە تا سەعات 24 درێژەی کێشا.


 


 




 

 


 


 






 


6 ساڵ و 2 مانگ و 27 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 59 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەرێوەچوونی رێورەسمی 5ی خەرمانان لە وەڵاتی نۆروێژ

بەرێوەچوونی رێورەسمی 5ی خەرمانان لە وەڵاتی نۆروێژ

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران