شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

ڕاگەیەندراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی یادی ٣٩ ساڵەی گیانبە

ڕاگەیەندراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی یادی ٣٩ ساڵەی گیانبە

لە مێژووی بزووتنەوە رزگاریخوازەکان کەم نین ئەو بلیمەت و سەرکردانەی کە گیانیان لەپێناو گەیشتن بە ئازادی و ئامانجەکانیان بەخت کردووە. بزووتنەوەی کورد لە کوردستانی

 

لە مێژووی بزووتنەوە رزگاریخوازەکان کەم نین ئەو بلیمەت و سەرکردانەی کە گیانیان لەپێناو گەیشتن بە ئازادی و ئامانجەکانیان بەخت کردووە. بزووتنەوەی کورد لە کوردستانی ئێرانیش وەک بزوتنەوەیەکی حەقخوازانە لە ماوەی لەسەر کاربوونی کۆماری ئیسلامی لە ٣٩ ساڵی ڕابردوودا خەساری گەورەی داوە و لە هەموو هێزە سیاسیەکاندا رێبەڕانیش بە خوێنی خۆیان مەشغەڵی ئەو شۆڕشەیان گەرم ڕاگرتووە.

 

یەکێک لەو سەرکردانه کاک فوئاد مستەفا سوڵتانیه کە له رۆژی ٩ی خەرمانانی ١٣٥٨ی هەتاوی گیانی لە پێناو گەیشتن به ئامانجەکانی بەخت کرد، کاک فوئاد سیمایەکی ناسراو و هەروها ئەندامی بنەماڵەیەک بوو کە ٤ برای دیکەشی لە بەربەرەکانێ لەگەڵ کۆماری ئیسلامی و سیاسەتە نگریسەکانی لەمەڕ کوردستان، لە زیندانەکانی ئەو رژیمە ئیعدام کران. 

گیانبەختکردنی سیما ناسراو و سەرکردەکانی حیزبەکانی کوردستان ئێران لە ماوەی ٤ دەیەی ڕابردوودا نیشانەدری ئەو ڕاستیەیە کە شۆڕش لە کوردستانی ئێران بەرهەمی تێکۆشانی هەمووانه و سەرکردە و پێشمەرگه هەموو کات شانبەشانی یەک و فیداکارانە پێکەوە قوربانیان داوه.

 

ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران وێڕای مەحکومکردنی سەرجەم تاوانەکانی کۆماری ئیسلامی لە ئێران و کوردستان، رێز دەگرێت لە خەبات و فیداکاری کاک فوئادی مستەفا سوڵتانی و ئیدانەی تێرۆری هەموو سەرکردەو شورشگیران دەکات و بەڵێن دەدات کە بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردستان تا گەیشتن بە ئامانجه بەرز و مرۆییەکانی سەرجەم خەباتکارانی کوردستان بەردەوام و شێلگیرانەتر لە هەمیشە درێژەدەری رێگای شەهیدانی نەتەوەی کورد و رێبەرانی دەبێت. دڵنیاین ئاسۆی سەرکەوتن نزیکه و ئەو رۆژه دەبینین که گەلی کوردیش ئازادانه و لە ئاپۆرای گەورەی جەماوەریدا رێز له تێکۆشەران و رێبەرانی شەهیدی دەگرێت.

 

ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران

٣١/٠ ٨/٢٠ ١٨ – ٩ی خەرمانانی ١٣٩٧


6 ساڵ و 2 مانگ و 22 ڕۆژ و 19 کاتژمێر و 38 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ڕاگەیەندراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی یادی ٣٩ ساڵەی گیانبە

ڕاگەیەندراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی یادی ٣٩ ساڵەی گیانبە

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران