شەوی هەینی 9ی خەرمانانی 1397 بەرانبەر بە 31/8/ 2018 زایینی، 38ەمین ساڵرۆژی دامەزرانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لە بنکەی دفتەری سیاسی بە ئامادەبوونی ئەندام
شەوی هەینی 9ی خەرمانانی 1397 بەرانبەر بە 31/8/ 2018 زایینی، 38ەمین ساڵرۆژی دامەزرانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لە بنکەی دفتەری سیاسی بە ئامادەبوونی ئەندامان و دۆستانی سازمان و ئەندامانی سەرکردایەتی بەرێوەچوو.
سەرەتای رێورەسمەکە بە بە خوێندنەوەی شیعری (من چیم وکێم ؟ ) لە نووسینی بەریزکاک رێبوار حسینی و لە لایەن خاتوو فرمێسک دەستی پێکرد و پاشان دوای وتەی بەخێرهاتن بە مەبەستی رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان و لەسەروشیانەوە رێبەری مەزنی گەلەکەمان مامۆستا سەید جەلال حوسێنی، دەقیقەیەک بێدەنگی راگەیندرا.
پەیامی پیرۆزبایی رێزدار کاک بابەشیخ حسێنی سکرتێری گشتی سازمان لەلایەن بەرێز سەید کامیل نورانی فەرد ئەندامی دەفتەری سیاسیەوە پیش کەش کرا.
دواتر لەلایەن گروپی منداڵانی سازمانەوە سرودی هۆکاکی پێشمەرگە پێش کەش کرا و و دوا بە دوای ئەوەش لە لایەن خاتوو شیلان محەممەدی ئەندامی سەرکردایەتی سازمان یەکێک لە شاکارە ئەدەبیەکانی جەنابی مامۆستا سەیید جەلال حسینی کە بە بۆنەی 5ی خەرمانان نوسراوە پێش کەش کرا. دوای ئەو بڕگەیە گۆرانیەک لە لایەن کۆری هونەری و هونەرمەندان کاک گۆران و کاک میهریار و کاک عەبباس پێش کەش کرا.
پەیامی هاوبەشی رێکخراوی ئافرەتانی و رێکخراوی لاوانی خەبات لەلایەن خاتوو شەکیلا مورادی ئەندامی رێکخراوی ئافرەتان پێشکەش کرا.
فیلمێکی دێکۆمێنتاری لەسەر سازمانی خەبات ئامادەکرابوو کە پێشکەش کرا و هەروەها لە بەشەکانی دیکەی مەراسمدا چەندین سرود و گۆرانی لەلایەن کۆری هونەری و هونەرمەندانی پێشمەرگەوە پێشکەش بە ئامادەبووان کرا.
بڕگەی کۆتایی رێورەسمی 5ی خەرمانان 38ەمین ساڵرۆژی دامەزرانی سازمان تایبەت بوو به هەڵپەرکێ و گۆرانی.