بڵاوکراوەی فۆربز لە راپۆرتێکدا باس لە قەیرانە ئابوورییەکانی دوو وەڵاتی پڕ نەوتی ئەندامی ئۆپێک واتە ئێران و مالێزی دەکات، و بارودۆخی رژیمی ئێران بە پڕ مەترسی ن
بڵاوکراوەی فۆربز لە راپۆرتێکدا باس لە قەیرانە ئابوورییەکانی دوو وەڵاتی پڕ نەوتی ئەندامی ئۆپێک واتە ئێران و مالێزی دەکات، و بارودۆخی رژیمی ئێران بە پڕ مەترسی ناودەبات. فۆربز لەو راپۆرتە دا دەنووسێ: وێکچوونی زۆر لە نێو قەیرانی ئێستای ئێران و ئەو وەلاتانەی تووشی قەیران بوونە هەیە و پێوەرەکانی قەیران بەو جۆرە ناودەبات:
ــ نرخی پووڵی ناوخۆ لە بازاری رەش
ــ گەندەڵی تاڵان لە لایەن دەوڵەتەوە بەربڵاوە
ــ بێکاری لە نێو گەنجان لە پەرەسەندن دایە
ــ هەڵاوسان بە خێرایی بەرەوسەر دەچێ.
ــ پاشەکەوتی پووڵی دەرەوە لە کەمبوونەوە دایە
ــ وەڵات لە ئاستی نێودەوڵەتی تەرک کەوتۆتەوە
ئەو بڵاوکراوە ئەمریکاییە دەلێ: گەندەڵی بەربڵاوی دەوڵەتی و تاڵانی سەرچاوەکانی لە لایەن دەسەڵاتداران ، وەڵاتی لە ئاستی نێوخۆیی و دەرەکی تەریک خستۆتەوە و باشترین وشە بۆ ناساندنی دۆخی ئێستای ئێران پڕ مەترسی یە.