خۆکوژی شارۆمەندێکی کرماشانی لە زیندانی ورمێ
عەلی محمدی زیندانی کرماشانی راگیراو لە زیندانی ورمێ دەستی داوەتە خۆکوشتن و بۆ خەستەخانە گوازراوەتەوە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، عەلی محمدی ماوەی حەفتەێکە بە هۆی مانگرتنەوە بۆ ژوری تاکەکەسی گوازراوەتەوە و شەوی 15ی گەلاوێژ لە بێهداری زیندانی ورمێ دەستی داوەتە خوکوژی و بۆ خەستەخانە گوازراوەتەوە. بە پێی ئەم راپۆرتە، پزشکی یاسایی پشتراستی کردووەتەوە کە ئەم زیندانییە تەحەمۆڵی زیندانی نەماوە و هەر وەها بە هۆی پێرانەگەیشتن بە پەروەندەکەی عەلی محمدی بە خواردنی رێژەێکی زۆر حەب دەستی داوەتە خوکوژی. جێگەی باسە کە عەلی محمدی خەڵکی کرماشان و دانیشتووی تارانە کە لە ساڵی 1388 بە تۆمەتی جاسووسی دەستبەسەر و بە ئێعدام مەحکوم کراوە کە دواتر حوکمەکەی بۆ 18 ساڵ کەم کراوەتەوە.
بەرێوەچوونی یەکەمین کۆبوونەوەی دادگایی ئۆمید دەباغچی مۆکری
یەکەمین کۆبوونەوەی دادگایی ئۆمید دەباغچی مۆکری شارۆمەندی مەهابادی بەرێوە چوو. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ئۆمید سەرەتای ئەم حەفتەیە لە دادگای شۆرشی مەهاباد دادگایی کرا و دوای رەد کردنەوەی ئەو تۆمەتانەی کە درابوونە پاڵی بۆ کۆبوونەوەێکیتر دادگاییەکەی دوا خرا. بە پێی ئەم راپۆرتە، ئۆمید بە تۆمەتی کۆبوونەوە و هەوڵدان دژبە ئەمنییەتی نەتەوەیی و تەبلیغ دژ بە نیزام و پەیوەندی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکان دەستبەسەر کراوە. جێگەی باسە کە دەباغچی مۆکری رۆژی هەینی 11ی گۆلان و هاوکات لەگەڵ خۆپیشاندانە نارەزایەتییەکانی شاری مەهاباد لە لایەن هێزە لیباس شەخسییەکانەوە لە ماڵەکەی خۆی دەستبەسەر کراوە و دوای بردنی کۆمپیۆتر و کەل و پەلە شەخسییەکانی بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
هێرشی چەکداریی کراوەتە سەر پاسێکی ئێرانی لە سنووری تورکیە
پاسێکی موسافیرهەڵگری ئێرانی کە لە سنووری بازرگانەوە رۆیشتبوە ناو خاکی تۆرکیە لەلایەن کەسانێکی نەناسراوەوە هێرشی کراوەتە سەری و بەو هۆیەوە کەسێک گیانی لەدەست داوە و چواری دیکەش بریندار کراون. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، سەر لەبەیانی رۆژی هەینی رێکەوتی ١٦ی گەلاوێژ پاسێکی ئێرانی لەپارێزگای وانی تورکیە نزیک لە چالدۆران لەلایەن چەند چەکدارێکەوە هێرشی کراوەتە سەری و یەکێک لەشۆفێری ئۆتۆمبێلەکە گیانی لەدەست داوە. جێگەی باسە کە هەتا بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە هیچ لایەنێک بەرپرسیاریەتی ئەو هێرشەی وەئەستۆ نەگرتووە.
کتێبی " کۆمکوژی ئیزەدییەکان" چاپ و بڵاو دەکرێتەوە
یەکەمین کتێب لەسەر کۆمکوژی ئیزەدییەکان بە دەستی چەکدارانی داعش، بە زمانی فارسی دەکەوێتە بەردەستی ئۆگرانی کتێبەوە. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، مێهرداد رەحیمیان خەڵکی شاری سنە، کتێبی کۆمکوژی ئیزەدییەکانی لەزمانی کوردییەوە وەرگێڕاوەتە سەر زمانی فارسی. ئەو کتێبە لەلایەن "تەها سلێمان"ـەوە نووسراوە و هیندێ بەڵگەی تایبەتی سەبارەت بە کۆمکوژی ئیزەدییەکان لە خۆگرتووە. ئەو بەرهەمە لە ٣٩٣ لاپەڕە پێکهاتووە و زۆرترین زانیاریی لەسەر دۆخ و کۆمکوژی ئیزەدییەکان تێدا گونجێندراوە. کتێبی کۆمکوژی ئیزەدییەکان بە بۆنەی یەکەمین ساڵڤەگەڕی کۆمکوژی شەنگاڵ وەرگێردراوەتە سەر زمانی فارسی و لەلایەن دەزگای چاپی جەماڵ عێرفانەوە لەشاری سلێمانییە لەچاپ دەدرێت.
بارودۆخی کارتۆن خەوەکان لە ژێر دەسەڵاتی رژێمی ئاخوندیدا
لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی رژێمی ئاخوندی تا دێت بارودۆخی ژیانی خەڵکی رووی لە خراپ بوون دەروات و رێژەی کارتۆن خەوەکان لە شارەکانی ئێران رۆژ لە دوای رۆژ لە زیاد بووندایە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، بەرپرسێکی رژێمی ئاخوندی لە رەشت رایگەیاندووە کە، رێژەی کارتۆن خەوەکان لە 32 لەسەدەوە بۆ 80 لەسەد زیادی کردووە. ئەو بەرپرسەی رژێم هەروەها وتویە کە، زۆربەی منداڵانی بێ ماڵ لەگەڵ دایکەکانیان لەو شوێنانە دەخەون کە کاری خراپیان تێدا دەکرێت. هەروەها 56 لەسەد منداڵانی سەر شەقاک پێش لە تەمەنی 14 ساڵی بە مادەی هۆشبەر گیرۆدە دەبن. جێگەی باسە کە ئەو کاربەدەستەی رژێم وتویو کە 86 لە سەد ژنانی سەر شەقام کارتۆن خەو و مۆعتادن و بەرەورووی مەترسی کۆمەڵایەتی دەبنەوە.
رودی جۆلیانز: رژێمی ئاخوندی گەورەترین پاڵپشتی تیرۆریسمە
رودی جۆلیانز شارەداری پێشووی نیۆیۆرک رایگەیاند، رێکەوتنی ناوکەیی لەگەڵ رژێمی ئاخوندی مامەڵەێکی مەترسیدار بوو چونکوو ئەو رژێمە گەورەترین پاڵپشتی تیرۆریسمە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، جۆلیانز وتی، دانی میلیاردها دۆلار بە کەسێکە دەیەوێت خەڵک بکۆژێت کارێکی نابەجێیە. هەروەها شارەداری پێشووی نیۆیۆرک لەمەر پێشینەی فریوکاری رژێمی ئاخوندی وتی، ئەوان لە ساڵی 2003 و 2005 فریوکارییان کرد. ئێستا ئێمە 24 رۆژ کاتیان دەدەینێ کە ریا و فریوکاری بکەن کە لە راستیدا تا 40 بۆ 50 رۆژ درێژ دەبێتەوە، ئەو هەموو کێوانەی کە تێیدا فریوکاری دەکەن بۆ ئێمە نادۆزرێنەوە، ئێمە بە سازمانی موجاهدینی خەڵق پێویستیمان هەیە تاکوو ئەوان رسوا بکات. جێگەی باسە کە جۆلیانز وتی، ئەو رژێمە کۆمەڵێک لە ئەندامانی ئەو سازمانەی لە سێدارە داوە و دەوڵەتی ئەمریکاش بەربەستی بۆیان دروست کردووە و بەو بەڵێنانەی کە پێیانی داوە وەفای نەکردووە.
هەرەشەی وەزیری بەرگری ئیسرائیل لە رژێمی ئاخوندی
یاعلون موشێ، وەزیری بەرگری ئیسرائیل بە ناڕاستەوخۆ هەڕەشە لە زانا ئەتۆمییەکانی رژێمی ئاخوندی ئێران دەکات و هۆشداری دەدات کە دەوڵەتی ئیسرائیل مافی خۆیەتی بەرگری لە خۆی بکات، هەر بۆیەش ئەو بەرپرسیار نییە "لە گیانی زانا ئەتۆمییەکانی رژێمی ئاخوندی ئێران"، ئەگەر هاتوو شتێکیان بەسەر هات. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، وەزیری بەرگری ئیسرائیل، جەخت لەسەر ئەوەش دەکاتەوە، "تموحی ئەتۆمی ئێران دەبێت بە شێوازێک لە شێوازەکان بووەستێنرێت".یاعلون موشێ، کە پێشتر جێگری سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بووە، باسی ئەوەشی کردووە، کە ئەوان حەزیان دەکرد بۆ رێگرتن لە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران پشت بە سەپاندنی سزاکان ببەسترێت، بەڵام دواجار ئیسرائیل دەبێت لەو پێگەیە بێت، کە توانای بەرگریکردن لەخۆی هەبێت. یاعلون هەروەها هەڕەشە لەرژێمی ئاخوندی دەکات کە گەر ئەم وڵاتە رێز لە پابەندییەکانی خۆی نەگرێت، ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی لە دژیی ئەنجام دەدات، لەهەمان کاتدا جارێکی دیکە رێککەوتنە ئەتۆمییەکەی نێوان ئێران و گرووپی 5+1ی بە هەڵەیەکی مێژوویی لە قەڵەم دا.
قوربانیان و ئاوارهکانی شۆڕشهکهی سوریا 4 ملیۆنی تێپهڕاند
نوێترین ئاماری روانگهی سوریا بۆ مافهکانی مرۆڤ ئاماژه بهوه دهکات که لهماوهی چوار ساڵی شۆڕشی وڵاتهکهیدا زیاتر له 240 ههزار کهس کوژراون و 30 ههزاری تر بێسهروشوێن بوون که 12 ههزاریان منداڵن. ئهمه جگهله که ئاوارهبوونی چوار ملیۆن هاوڵاتیی تر. بە پ4ێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، روانگهکه که بارهگاکهی له بهریتانیایه رونیکردووهتهوه، لهماوهی دوو مانگدا ژمارهی کوژراوهکان 10 ههزار کهس زیادیکردووه، سهبارهت به کوژراوانی هاوڵاتیانی مهدهنی، ئامارهکهی روانگهی سوریا بۆ مافهکانی مرۆڤ ئاشکرایکردووه که لهو ماوهیهدا ژمارهکه زیادیکردووه و بۆ 71 ههزارو 781 کهس بهرزبووهتهوه که 11 ههزارو 964یان منداڵن. ههر لهناو ئهو ئامادارهدا هاتووه که 42 ههزارو 384 کوژراو لهڕیزی گروپهکانی دژبه دهسهڵاتی بهشار ئهسهدن، هله ئۆپۆزسیۆن و ههڵگهڕاوهکانی دژی بهشارو توندڕهوهکان و هاوڵاتیانی کورد. ژمارهی ئهو توندڕهوه بیانییانهش که له سوریا کوژراون، گهیشتووهته 34 ههزارو 375 ههزار کوژراو. بە پێی ئەم راپۆرتە، کوژراوانی سهربه هێزهکانی رژێمی ئهسهد پشکی شێریان بهرکهوتووه که 88 ههزارو 616 کوژراون واته سێیهکی کۆی کوژراوهکان پێکدههێنن، لهوانهش 50 ههزارو 570یان سهربازو 33 ههزارو 839 کوژراویان لههێزهکانی بهرگری نیشتمانی و 903یان لهچهکدارانی حزبوڵڵای لوبنانی و سێ ههزار و 304یان لهو میلیشیا شیعانهن که له وڵاتانی ترهوه هێنراون.