یه‌ک شه‌مه‌ 

18 خه‌رمانان2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

یادی 37 ساڵەی شەهید بوونی شەهیدی سەرکردە مامۆستا سەید خەلیلی شەریفیان

یادی 37 ساڵەی شەهید بوونی شەهیدی سەرکردە مامۆستا سەید خەلیلی شەریفیان

نوسەر: بابەشێخ حسێنی

لە پێ دەشتەکان، لە چیاکان، لە هەر شارو گوندێکی ئەم نیشتمانە یادی مرۆڤە گەورەو بە وەجەکان دەکرێتەوە.

ئەو نیشتمانە ڕەنگینە ئەو نیشتمانە لە

نوسەر: بابەشێخ حسێنی

لە پێ دەشتەکان، لە چیاکان، لە هەر شارو گوندێکی ئەم نیشتمانە یادی مرۆڤە گەورەو بە وەجەکان دەکرێتەوە.

ئەو نیشتمانە ڕەنگینە ئەو نیشتمانە لە بەر دڵانە، لانکەی شێرە پیاو ، شێرە ژنانی تێکۆشەرە کە گیانیان فیدای ئازادی گەل و نیشتمان کردوە.

شێرە مەردی هەموو ناوچەو گوندو شاری نیشتمان، شێرە مەردی سەردەشتی جوان و هەزار رەنگ، شێرە مەردی مەهاباد و بانە، خۆێندکاری حوجرە و مەدرەسە،ڕێنوێن و مامۆستاو پێشەنگ، کرێکارو سەردەرچووی کاری جودا جودا و هەژارێکی دڵسۆزو یارمەتی دەری هەژاران بوو.

جێگەی متمانەی گەورەو بچوک و خزم و نزیکانی بوو،بەڵێ ئەو مەردی هەموو دەڤەرێک و هەموو سەردەم و کات و وەرزێک بوو،ئەو مامۆستاو پێشڕەومان بوو ، ئەو گەورەو سەروەر سەربەرزی گەل و نیشتمان و سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێرانە.

لە هەر بستێکی نیشتمانی ڕەنگین، خوێنی پیرۆزی ڕۆڵەێکی گەل و نیشتمان بە دەستی هێزی غەدرو داگیر کەر ڕژاوەو کەم شوێنی ئەم نیشتمانە هەیە داستانی گەورەو بەرخودانی کەم وێنەی تێدا تۆمار نەکرابێ.

خوێنی گەشی شۆڕەسوارانی نیشتمان، ڕۆڵەکانی گەل،هەوێنی بەردەوامی شۆڕش و جوڵانەوە حەقخوازانەی گەلی کوردە.نەتەوەیەک کە خاوەنی تێکۆشەران و سەرکردەی وەک مامۆستا سەید خەلیل شەریفیان ڕێبەرو سەرکردەو شارەزای سیاسی،کە نە زیندانەکانی رژیمی شا چۆکی پێدادا و هەڕەشەکانی رژیمی خومەینی توانی لە شۆڕش و بڕیار بۆ تێکۆشان و خەبات پاشگەزی بکەنەوە.

گومان نیە کە شۆڕشی ماف خوازانەی گەلی کورد یەکێکە لە ڕەواترین شۆڕشەماف خوازەکانی جیهان و گەلی کورد ستەملێکراوترین نەتەوەیە کە بە شێوەێکی ئاشتیانە داوای مافە زەوتکراوەکانیکردوە، بەڵام بە داخەوە لە لایەن دەسەڵاتە سەرەڕۆ و دیکتاتۆرەکانی وەڵامی داواکانی کورد بە شەڕو هەڕەشەو هێرشی سەربازی بۆ سەر کوردستان و دانیشتوانی دەست پێ کردوە.

ملهوڕیی حکومەتە ستەمگەرەکان لە ئێرانداو بە تایبەت سەڕەڕۆیی و جینایەتکاری و حەق نەبیستی خومەینی وکاربەدەستانی  رژیمی داگیرکەری ئاخوندی، گەلی کوردی ناچار کردوە کە دەست بداتە شۆڕش و لە ماوەی چەندین دەیە شۆڕشی ڕەوادا، سەدان ڕۆڵەی کورد شەهید بوون و بە خوێنی پیرۆزو پاکیان ڕەوایی جوڵانەوەی مافخوازانەی کوردی سەلماندو هەروەها بەو گشتە وێرانی و جینایەتکاریە لە کوردستان ئەنجامیان داوە ئەو ڕاستیەی سەلماندوە کە گەلی کورد هیچ ڕێگەێکی نیە بێجگە لە بەردەوام بوون لە شۆڕشی مافخوازانە تا گەیشتن بە رزگاری مافی ڕەوا.

سەروەرانی گەل، شەهیدانی ڕووسووری ڕێگەی ئازادی باڵا نوێنی نیشتمان و دانیشتوانین و تا تێکۆشەران و قارەمانانی ڕێگەی ئازادی و رزگاری هەبێ هیچ کات دژمنان و دەسەڵاتە دیکتاتۆرەکان ناتوانن بە ئاسانی حوکمی ناڕەوایان بە سەر نیشتماندا بەردەوام بێ.

لە ماوەی چوار دەیە تێکۆشان و فیداکاری سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران، لە ڕێگەی ڕزگاری نیشتمان و لە بەرانبەر ڕژیمی سەرەڕۆی ئاخوندی سەدان پێشمەرگەو ڕۆڵەی تێکۆشەری گیانی پاک و پیروزیان فیدای ئازادی کردوە کە لە ڕیزی ئەو شەهیدە گەورانەدا مامۆستا سەید خەلیل شەریفیان یەکێک لە هاوکارو یارەکانی مامۆستا سەید جەلال حوسەینی و هەروەها یەکێک لە دامەزرێنەرانی سازمانی خەبات و ئەندامی دەفتەری سازمان بوو کە هەم لە دەورانی دەسەڵاتی شادا بەردەوام بوو لە تێکۆشان و هەم لە دوای بە دەسەڵات گەیشتنی حکومەتی ئاخوندی لە بەرخودان و شۆڕش و ڕێبەرایەتی کردنی شۆڕش و سازمانی خەبات دەوری سەرەکی گێڕا.

مخابن لە رۆژی ۱۲ی خەزەلوەری ۱۳٦۰، لە شەرێکی قورس و لە هێرش بۆ سەر هێزەکانی رژێمی داگیرکەری ئاخوندی، لە گوندی دەرگای شێخان لە ناوچەی بانە شەهید بوو و ئاڵای شەکاوەی رێبازەکەی بە دیاری بۆ هاورێکانی بەجێ هێشت.

 

لە یادی 37 ساڵەی شەهادەتی فەرماندەو سەرکردەی مەیدانی خەباتی سیاسی و نیزامی مامۆستا سەید خەلیل شەریفیان سڵاو دەنێرین بۆ ڕۆحی پاکی و یادی هەمیشە بە بەرزی  دەمێنێتەوە، ڕێبازی پیرۆزی تا گەیشتن بە ئامانجەکانی گەلی کورد بەردەوام دەبێ و سازمانی خەبات وەک هێزی پێشڕەوی خەباتی مافخوازانەی نەتەوەیی و نیشتمانی و شۆڕشی ئازادیخوازانە لە بەرانبەر ڕژیمی خومەینی تێکۆشانی خۆی بەرەوپێش دەبات.


6 ساڵ و 3 ڕۆژ و 18 کاتژمێر و 54 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

یادی 37 ساڵەی شەهید بوونی شەهیدی سەرکردە مامۆستا سەید خەلیلی شەریفیان

یادی 37 ساڵەی شەهید بوونی شەهیدی سەرکردە مامۆستا سەید خەلیلی شەریفیان

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران