سەرۆک کۆماری ئامریکا دۆناڵد ترامپ، لە رۆژانی کۆتایی مانگی سپتامبردا کۆبونەوەیەک لەپێوەند بە رژیمی ئێران، لە شۆرای ئەمنیەتی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان سازدەکات
سەرۆک کۆماری ئامریکا دۆناڵد ترامپ، لە رۆژانی کۆتایی مانگی سپتامبردا کۆبونەوەیەک لەپێوەند بە رژیمی ئێران، لە شۆرای ئەمنیەتی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان سازدەکات
ئامانجی ترامپ لە بەڕێوە بردنی ئەم کۆبونەوە ئەوەیە کە پێشلکاریەکانی یاسای نێونەتەوەیی لەلایەن رژیمی ئێران و کردەوە تێکدەرەکانی لە ناوچەکە وەبیر بێنێتەوە.
بە پێی راپۆڕتی هەواڵدەری فەڕانسا ،نوێنەری ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی هەواڵدەری گووتی :شوێنێک نیە کە کردەوەی توند و تیژی ئێرانی تێدا نەبێت ،ئێمە دەمانهەوێ پیشانی بدەین کە ئێران چی دەکات و بڵێین کە جیهان چاوەدێری کردەوەکانی ئەوان دەکات .