ژن و مێردێکی کوردی خەڵکی شاری ئیلام، بە هۆی هەژاری و دەسکورتییەوە، هانایان بۆ خۆکوشتن برد. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی خەرمانان، ژن و
ژن و مێردێکی کوردی خەڵکی شاری ئیلام، بە هۆی هەژاری و دەسکورتییەوە، هانایان بۆ خۆکوشتن برد. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی خەرمانان، ژن و مێردێکی ئیلامی بە ناوەکانی "ڕەزا سەحرایی و ویدا ڕۆستەمی گراوندی"، بە هۆی دەسکورتی و هەژارییەوە، لە ڕێگای خواردنی "حەبی برنج" کۆتایییان بە ژیانی خۆی هێناوە.
یەکێک لە منداڵەکانی ئەو بنەماڵە کوردە، "بیش فعالی" بووە و هەروەها تووشی نەخۆشی شەکرە (دیابت) بووە و ئەو منداڵەکەی دیکەشیان تووشی هەمان نەخۆشی بووە، بە هۆی نەبوونی پارە بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشیی مناڵەکانیان دەستیان داوەتە خۆکوژییەوە.
باری ماڵیی ئەو بنەماڵەیە زۆر خراپە و پاش خۆکوژیی ویدا ڕۆستمی و گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی ئیلام، مێردەکەی سەردانی نەخۆشخانە کردووە و دوای گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە، لە ڕێگای خواردنی حەبی برنج خۆی کوشتووە.